تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەپ
(سنە.):وەلەپ کەوتن:کەوتنەدەست. قەپاڵ (فە.زا.):لەپی دەست:بەری دەست. (باک.): پەنجه٬ پێ٬ دەلاقەو پەنجەرە.لەپ هلانین: هێرش بردن٬ دیفاع لەخۆکردن.بجارلەپکان:بە چوار پەلان.(ڕۆژ.):چڵپاندن:سەگ بە زمان کە ئاوی بخواتەوە یا زمان لە چتێکی تردان. (باک.) : لەپاندن ٬ فریودان٬ هەڵخەڵەتاندن (بلەپتینە).ئاڵیینۆک٬ (ڕەوا.هەورا.خۆ)ئاریینۆک٬ (هەورا.): لەتکەنۆک ٬(سەق.هەورا.) نەخۆشەر. لەپی ساوار:(هەورا.)شلەساوار٬ لەپی برنج(هەو.)شلەبرنج٬ (کە.):پڵاو
لەپاکەوتن
(ڕۆژ.):لە پێ کەوتن
لەپماڵ
(ڕۆژ.):کۆکردنەوەی چتمەک بە دەس
لەپن
زۆرخۆر٬ چڵێس٬ خۆرا٬ چل٬ چلەک
لەپڕڕا
ژنشکاڤە٬ نیشکڤە٬ لەهیکڕا
لەپک
(باک.): دەستەوانە
لەپکە
(هەو.خۆ.):کووژەکە٬ دوگمە
لەپۆرت
(هەورا.): نانی هەنجیری
لەپۆک
(باک.): فریوباز٬ هەڵیلەپتی. –ی (باک.): فرییو٬ گوڵ پێدان
لەپێش
نێزیک٬ ژبەر
لەپەکوتێ
(کە.ڕۆژ.):لەپەکوتی کردن٬ پەل کوتان وەکو کووێران بۆ چت دۆزینەوە٬ دەست کوتان٬ چەنگەپڕێ. لەپەوڕوو:بەسەر دەست و ڕووداکەوتن٬ لەپەو ڕووچوون٬ لەپەو ڕووکەوتن
لەچک
(هەو.):لچکی پێچی پیاوو ژنان٬ لفکەی شەدە٬ دەسماڵی ژنان
لەچی
لەوەی کە
لەچە
بڕوانە:لەچی
لەچەر
ڕەزیل٬ چرووک٬ ڕژد٬ بەرچاوتەنگ٬ بەرجل٬ قڕنووس
لەچەریی
ڕەزالەت٬ (هەورا.): دەستماڵ
لەچەک
(کە.):لەچک٬ لفکەی شەدە
لەڕ
مردگ٬ مسری٬ لەخەر٬ لەغە ر٬ چەکاڵ٬ چەلم٬ داڵگوشت٬ لاواز٬ بێ تووک٬ پووت٬ ئاشقۆرت٬ بزمۆک٬ بێ تین٬ چرچ٬ چوورچ٬ -ی:بێ تینی٬ لاوازی٬ پووتی
لەڕاست
لەئاست٬ لە بەرامبەر