تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەقیلە لەسەر تەقیلە
جوورە گەمەیەکە، کە چەند کەسێک بە خڕی دادەنیشن، وەستاکەیان لەو کاتەدا دەڵێ: تەقیلە لەسەر تەقیلە هەر کەس نەیبێ زەلیلە، پشکۆ لەسەر سەبیلە
لەسەر
قەرزار٬ لەسەرمە:قەرزدارم. لەبەر:(لەسەر تۆ دوورپان خستمەوە).پێویست٬ گەرەک
قسە لەسەرداکێشان
لەسەردەستان
لەسەرزان٬ کاتی زانێ٬ دەڵ٬ دەڵەدەڵ٬ لەسەردەستانە:لەدەمی زانێدایە
لەسەرچوون
وازهێنان لە کارێک ٬ کە دەکرێت٬ لە بیر چوون
لەسەرڕۆ
بەردەوام بوو
لەسەرڕۆیشتن
لەسەر ڕۆیین٬ ئەمر پێ کردن٬ فەرمان و حوکم کردن
لەسەرڕۆیین
لەسەرکردنەوە
لەسەریەتی
بەسەر دابڕاو٬ بەسەر دا سەپاو
لەسەرەخۆ
هێوران٬ هێمن٬ بەکاوەخۆ٬ لەسەرخۆ٬ خووێن سارد. نەخت:نەختە٬ کەمکەمە٬ پیچ پیچه٬ تۆزتۆزه٬ بەرەبەرە
بەلەسەرڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی ڕەش و سپی بێ
بەلەسەرڕەشبەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستێ سەری ڕەش و لەشی سپی بێ بەڵان پەڵەی ڕەشی لە لەشیدا بێ
چنکلەسەرە(ئەردە)
سەرقژن، کژنەسەرە
کەللەسەر
کاسەی سەر