تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جێی لێنەبێ
دوور لە ڕووی ئێوە، پەرژینی قایم بێ، حەددی نەبێ
دەست لێنان
دەست دانانە سەر جێگایەک لەئەندامی لەش بۆنەوەی بزانرێ لێ دەدا یا نا.
سەنگ لێنان
مەبەس لەڕێزگرتنی کەسێکییە.
قوڵف لێنان
مەبەس لە سەنگین و گران ڕاگرتنی یەکێکە ٬ کە سەنگین و گران بێ. قڵف لێنان لە دیزەو گۆزە و ئیتر
لێنان
ئامادەکردنی چێشت
لێنایی
(باد.): لێنراو٬ چێشت
لێنگیز
(ڕەوا.): چۆڕاوگەی ئاوێیه٬ ئاو لەبەر هەر چتێکی بڕوا. (شا.) تۆفان٬ سێلاو٬ بارانێکی بەخوڕەم ببارێ٬ هەستانی ئاوە
پێ لێنەر
درکێنەر، ددان پێدانەر. پالێنەر
چێشت لێنەر
ئاشتچی، (هەورا) چاشتکەر
خلێنە و بلێنە
تەگبیر و ڕایە، کە چەند کەسێک بە نهێنی بیکەن بۆ پێکهێنانی کارێک ، ساز و باز
خولێنکە
سخلێنە
خرێنە، بەنی مووی ڕێسراوی سێ چووار لۆی با دراوە. خرێ،خرێنە، هاروو، کووڕسی، (ئەردە.) ماکینەی ماستاو گرتنەوەیە. پیسی ئاژاڵانە، کە بە پاشڵیانەوە ووشک بووبێتەوە ، کەمێڵە، گنجی
شەمەتلێنکه
هەنگووینێکی جیڕی خۆشی شانه چکۆڵەیە و ڕەشباوه. مێشهەنگەکەش ڕەش و درێژ و ووریا و چالاکه.
قلێنچک
(ئەردە.): کلێنچکه٬ کلکی بزن٬ باریکایی سەردووک٬ قلێنچکە
قلێنچکەی پەلەوور
قلێنچەک
(ئەردە.): برای تووتەڵە
لوولێنە
گۆسکە
وەلێنە
پەڕەسلێنکە
چێشتلێنان
(شەم.، مزو) پاتن، (باک) گرمان، پەهتن
چەمۆڵەلێنان
ڕاستکردنەوەی دەست بە بڵاو کردنەوەی پەنجەکانی بەرانبەر بەڕووی یەکێکی بۆ تەریق کردنەوەی
کالێنچە
(ئەردە.): جوورە کۆترە کیویلەیێکە
کلێنچە
کلینچک٬ کلکی بزن و هی دووگی مەڕییە. (باک.): کلێژه٬ (شن.):کلێجه٬ (کە.)کلنجک٬ باقل٬ئێسقانێکی باریکی گرێ گرێی کورتە بە ژوور قوونی بزن و مەڕ و (هەورا.): ندێ گیانداری ترەوە لە جیاتی کلک
کۆلێنانی
کۆلێنانی (هەو.٬ کە.)
جادووگەر٬ نزانووس.
گلێنە
ڕەشکێنەی چاو٬کانی چاڤ٬(کە.) گلینە. (باک.)گووزەکاچاڤ.(موک.٬بابا.)کزن.(هەورا.٬باد.)گلێرەی ڕەشی نێودەخلآن٬قابێکە لە گل دروستدەکرێت. (باک.)قافێ گولا. (شا.)مەقەلێکی گڵی و گەلێک کون کونە.
گووگلێنکە (شا.)
بنگرە٬ گلێرە ٬ تەرزەی وورد٬ پێشڕەوی بەفرێیە.