تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باراش لێ کردن
باراش لەئاشیدا ووردکردن. درێژە بە ئاخۆتنێدان
تەپی لێ ناکوتێ(ئەردە)
نایزانی، سەری لێدەرناکا
خۆش لێ نەهاتن
خێر لێ بینین
بەهرەو کەلک دەستکەوتن لە چتێک یا لە گیان لەبەرێکەوە
دان لێ تیژ کردن
مەبەس لە چاو بڕینە چتێک و بەتەمابوونی
دڵ لێ سەندن
ڕاکێشانی دڵی کەسێک بە ووتە و کردەوە و شێوەی شیرین
دیان لێ تیژکردن
ددان لێ تیژ کردن،چاوتێ بڕین
دەست لێ شوشتن
ناهومێدو بێ هیوابوون.
دەلێ لێ
دەلۆلۆ، (یەز.) ڤێگالۆلۆ، لەگۆرانیاندا بەکاردەبرێت
دەم لێ نیان
دەم پێوە نان، زار بە گۆزە و ئیترەوەنان
سام لێ نیشتن
سام لێ کردن
لێترسان
سنگ لێ نیان
سەنگ لێ نیان (ئەردە)
فێ لێ هاتن
خووگرتن٬ دووچاری دەردی ٬ فێ بوون
قنگ لێ کەوتوو
لا لێ کردنەوە
ئاوڕلێدانەوە٬ یارمەتی دان
لێ
لەئەو:لێم وەرنەگرت:لە ئەوم وەرنەگرت. لێ وەرگرتن:لە ئەو وەرگرتن٬ لێ دووان: لە ئەو دووان٬ لێ دان: لەئەو دان. ئەوێ کەسی لێ نەبوو. –بوور: بەخشەر٬ چاوپۆش٬ -بووردن:بەخشین٬ چاو پۆشی٬ چونکە. (باک.): ئۆخ٬ بەڵان٬ بۆیه٬ چونکو. لەکاتی قسەکردنی لەگەڵ ژنان بە کار دەبرێ
لێ بردن
تێڕاکردن٬ تێڕۆکردن
لێ بوردن
بەخشین٬ چاوپۆشی٬ خۆکردنە قوربانی٬ وازلێ هێنان
ئاوزەنگی لێدان
لێخوڕینی ووڵاخی بەزین
ئیش لێهاتن
کاروبار لە دەستهاتن
ئیش لێهاتوو
کەسێکە کاروبارەکانی زۆر رێکوپێک بن
باج لێگرتن
باج وەرگرتن، باجگیری، بە ناخونەک باج و چتێک لە چتێک وەرگرتن
بۆسۆ لێهەستان
برێتییە لە بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسێکی ناشیرین لە یەکێکەوە
بۆسۆ لێهەڵنەستان
مەبەس لە کەسێکی زۆر ڕووت و هەژارە وەکوو دەڵێن فیسارەکەس ئەوەندە ڕووتە ئاووری تێ بەردەی بۆسۆی لێ هەڵناستێ
بەژێر لێوانەوە
بەنهێنی، بەپەنهانی._کردن: شاردنەوەی ووتەو لە ناو زاردا گلماندنی
تاریک و لێڵ
تێکەو لێکە
سەودا. کێشە، کیشەکێش، بێ سەرو بەری شووێنێک بە چەشنێکی وا، کە پرسینەوەی تێدا نەبێ
جێپێ لێژبوون
جێپێ لەقبوون: جێگاو داڵدە لێ شێوان
جێپێ لێژکردن
جێی لێنەبێ
دوور لە ڕووی ئێوە، پەرژینی قایم بێ، حەددی نەبێ
خاتر لێکردن
تکالێکردن لە کەسێکی.
خۆش لێهاتن
پەسندکردن ، پێخۆش بوون ، ئارەزووکردن
خەرت لێدەر
خەرتکەر،خەرتگێڕ
دڵ لێدان
دڵ هەڵاویژتن، دوودڵی، نیگەرانی
دڵ لێچوون
حەز لە چتێک کردن، شێفتە بوون، حەسپەن بوون
دەس لێداشتن
دەست لێ شووشتن، وازلێ هێنان
دەس لێدان
دەستدان، دەس پیا هاووردن،دەست پێدا هێنان