تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کدوولیفکە
جوورە بڕکە گیایەکە کوولەکەیەکی بەقەد بایینجانێکی ڕەشدێنێ لە نێو کوولەکەکەدا توورەکەیەکی دێنی کونکونە وەکو لفکەی وایە چەند دەنکێکی تێدایە فڕێدەدرێ بە کیسەکە خۆ دەشۆردرێت٬ لفکەشامی
کلیت
(باک.): سەرۆک٬ سەروەر٬ سەردار
کلیسا
کلێسه٬ دێر٬ پەرستگای فەلانه٬ جێگای خودا پەرستی و فەلە دیانانە
کلیسە
کلیل
(هەورا.): کڕێڵ٬ چتێکی زەبانەدارە قفل یا کڵۆمی پێ دەکرێتەوە٬ کلیلی کوڵۆم و ئیتر
کلیل بەدەست
کلیلدار٬ کەسێکی کلیلی شوێنێکی بەدەست بێ
کلیل و کوڵۆم
کلیل و کۆم
کلیلدار
نۆکەر٬ کەسێکە کلیلی شووێنێکی بەدەست بێ
کلیلدان
کلیلە
(موک.):شووێنێکی قووڵ و چەکە با بەفری تێدا لوولدا و پڕی کاتەوە و ڕێگای خەڵکی بگری٬ گێژەنەی بەفری. (سەق.):ڕنووەبەفر.(کە.):شەرنەخێوی٬ غاردانی ووڵاخی بەرزەیە بە دەوری خۆیدا
کلیلەی مل
گرێی مل
کلینجک
(فە.):کلێنچک
کلیڤانک
(باد.):لووتکەی چیا
کلیکلی
(باک.): باڵندەیەکە
کودوولیفکە
لیفک٬ کدوولیفکە
کولیاگ
چتی کوڵاو.
کولیر (باد.)
کوللێرە٬ کولیک: گوڵ٬ کوڵووک.
کولیلک (زا.٬ باد.)
کوڵووک٬ گوڵی دارو گیایان٬ (بابا.) گڵاوڕۆژنە٬ (شا.) کولینک٬ کولانکە٬ کولاوکە٬ ڕۆچنە٬ کولانەی دیواریشە بۆڕووناکی.
کولیمک
هەردووسمتی مەردووم.