تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەقلیمەقان:
حەقلی مەقۆ.
حەقلیمەقۆ:
گەمەی (کاڵەمستێ) یە . حەلەقامەلەق.
حەلیم شێوێن:
تێڵا ، دارێکە هەلیماوی پێ تێکوەردەدن.
حەلیم:
کەشکەکی شل ، کەشکەزۆردە ، فەریکەکەشک ، جەرمە ، نیوە ووشک.
حەلیماو:
هەلیماو ، شڵەپڵاو ، ڕنگاوی چێشتی شل.
حەلیووچەک (باد.):
خاولیچ
سستەپەلە،تەمبەڵ،تەپ لە ووتە وکاردا.
خاووخلیج
مرۆی سست و خاو،سست پەل،تەنبەڵ،تەپڵەتڕە،دەستەووستان.
خاووخلیچک
بێکار،تەپڵەتڕ،خاو،شل و شێواو..
خلوورلیک
(زا.) : تەرزەڵووکە
خلیانەوە
خلۆربوونەوە، تلۆربوونەوە، تلیانەوە، گلیانەوە، تلەوبوون،خلێرەوبوون
خلیرە
(ئەردە.) : جوورە دانەوێڵەیەکی ڕەشی زەردباوی خڕە
خلیسک
قیسکە پیواز.(باک.) خیز، گەمەیەکە لەسەر بەفرو سەهۆڵ خۆ ەڵدەخلیسکێنن یان لە هەر شووێنێکیدا، کە بۆ –دەست بدات، (فە.) سووڕە سووڕەکی. جیگایەکە لەسەر بەفر یا سەهۆڵ یان شووێنێکی تەڕ یا هەوراز دا ، کە خلیسکی لە سەر بکرێ یا مرۆی لە سەر هەڵخلیسکێ
خلیسکان
هەڵخلیسکان، تەهسین، خشکین، قەکرین، هەڵخزان. –دن: هەڵخلیسکاندن، خشکاندن، تەهساندن، خلساندن، هەڵخزاندن، ترشاندن
خلیسکاو
تەهساو
خلیسککار
(باد.): تەهیسەک، (هەورا.) خشیلک کار. –ی: خلیسک کردن
خلیسکگە
جێگای خلیسک لێ کردنێ، خشکۆک،شەمشەمۆتک
خلیسکێن
(هەو.) : خشخشۆک، گەمەیەکە لە سەر سەهۆڵ یا بەفر یا شووێنی تەڕ