تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆس
(شا.):بەژنی ئەسپیندارییە ئی لای ئەستوورایی و درێژەکەیە کە بۆ کاریتە دەست بدات. (کە.):بێزار٬ وەڕەز٬ لۆس بوون٬ لۆس کردن
لۆس بەلۆس
(ڕۆژ.): کارەکە تێکچوو و شێوا٬ بزنێکە گوێی درێژبێ
ئەجێلۆسک(باک)
بەرگ گۆڕین. خووه_کرن
بلۆسک(هەورا)
ئەو میلە ئاسنەیە، کە سەرێکی لەسەر تەوەرەی ئاش دادەنرێ. واتا لە هەردوو بەرداش هەڵدەکێشیرێ سەری سەرەوەی لە تەوەرە دەخرێ تا بەرداشی سەرەوە بسووڕێنێتەوە ئەویتری لە تۆپەکە قایم دەکرێ تا تۆپەکە ئەوی بسووڕێنێتەوە. شیشەی کەبابی. (شار) لووتکەی چیا، (کۆ) سکەپک
تەپلۆسی
تەنبەڵی، تەوەزەلی
مالۆسکە
(کۆ.):ئەو کۆمای دەغلە درێژانەیە کە لە دەمی بەبا کردنیدا لە کا جووێ دەبێتەوە
کلۆسن
(هەورا.): سندەگڵ٬ گڵمەت
کلۆسک
(باد.):کووپەڵە
ئالۆس(باک)
گەندو بۆگەن، خراپ و چرووک
تەپلۆس
تەمبەڵ، تەوەزەل، کار لێ نەهاتوو
حەپلۆس (ڕۆژ.):
سالۆس
(خۆ.):سالۆز٬ -ی:سالۆزی
مالۆس
بەرازیی مێ
کلۆس
شووێنی خۆجێیی ٬ خۆیی
کۆلۆس
(باک.): کڵاوی درێژی لبادی٬ کۆم٬ زۆم
کەلۆس
کەسێکە ددانێکی لە پێشەوە کەوتبێ٬ کەل٬ کەل و کۆم٬ کەلۆت