تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کولکەبا
ئەو قونچکە و قوونێرانەن٬ کە باوبژی ژوورەوەن دەری دەکات٬ قوونێر.
کولکەسۆتنێ
حەوتووێلکە.
کولکەپیرۆزە
دەردەپیسە٬ (کۆ.) بەفرەشینە٬ بەورەشینە٬ کولکی سۆتنێ.
کوولکوول (باک.)
جوورە باڵندەیێکە ٬ (باک.) کوولانک.
کۆلکە
ناتەواو٬ نیمچه٬ کۆڵکه٬ داری ئەستوور
کۆلکەخووێندەوار
نیڤ خووێندی
کۆلکەدار
کۆتەرە٬ کۆته٬ کۆلە
کۆلکەمیرزا
نیمچەمیرزا
کۆلکەمەلا
کەفەلوولکە
کەلکدار
بەسوود٬ بەکەلک.دابەر. –ی: بەسوودی٬ بەکەلکی٬ دابەری
کەلکردن
پەل کردنی چت٬ گووێچکە کەلکردن٬ گووێ بڕین
کەلکیت
(هەورا.): شانه٬ (هەو.):دسته٬ شیشەی ئاسنی تەوون کوتانێیە ٬ چتێکی دەسکدارە شانەی ئاسنی تێ بڕاوە وەک پەنجەی دەست تەونی پێدەگوترێ بۆ سفتبوونی
کەلکە
خاڵگە٬ قەد٬ پۆتەکە٬ لاپەراسوو٬ خاڵیگا٬ (هەورا.): پاڵوو٬ نەووک. کێلەک٬ تەنیشتی گیاندار لە ژێر دەستیەوە تا ژوور کوڵۆتی.کاسەی کەل٬ کە ئاوی تێدەکرێ بۆ مریشک و سەگان. سوواڵەت.
کەلکە
(ئەردە.): سوواڵەت٬ کاسەی کەل
کەلکەپاسار
کەڤلکرن
(باک.):کەووڵکردنی گیاندار
گازوولکە
دارێکی دوو لکە لەسەر قووڵکەیەکی دادەنرێت و دارێکی دیکەش لەنێو دوو لکەکەوە بە بەردێکی پان و قییت دانراو هەڵدەسپێررێ دانی دوو قووڵکەکەی دەکەن٬ کە چۆلەکە دانی بخوا٬ دارە دوو لکەکە لە جێی خۆی نەوی دەبێ و دارەکەی دی دەترازێ و چۆلەکەکان لەنێو قووڵکەکەیدا دەمێننەوە و بەردەکەش بە پانی بەسەر قووڵکەکەیدا دەکەوێ.
گامۆلکی(کە.)
گاگۆلکەی منداڵان.
گلکۆ (هەورا.)
گوڵکۆ٬ گۆڕ٬جێگایەکە ٬ کە بەردی لێ دەردەهێنن یا گڵی لێ دەکێشنەوە.