تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پلکانەوە(ڕۆژ)
تلانەوە، گەوزین، گەوزان، گلمان، گلملان. بارێکە ووڵاخ لەناو زبڵیدا خۆی دەگەوزێنێ و یا مرۆیە، کە خۆی ئەم دیوەودیو دەکات
پووخلکار
سست، بوولە، پەخمە، پڕپوول، ناشی، سستکار
پۆلکە
(هەو) کەلی. شۆقل، قەلۆکە. گیایەکی خووارو خێچە گەڵایەکانی وەهی گەنم و جۆی دەچن، بەڵان کورتترە، لە چەند جێگایەکی گوڵی سووری چکۆڵە دەردەکات، کە وەری پۆڵکەی لێپەیدا دەبێ، کە ئەویش چەند جوورێکن وە پاقلەی دەچن. _خاتوونە._گاگۆژ._گایانە. _ مارانە
پۆلکەگاگۆز
شوقلێگایانە
پۆلکەگایانە
پیلکە
تیلکردنی هەڵمەت بە پەنجە، بەتیر ئاوێژتنی مەڕمەڕ؛ ئازاد تیری ڕاستە
پێشگاییلکە
باڵندەیێکی بەڵەک و چکۆڵەیە بە دەوروبەری جووتیدا دێت و دەچێت
پێپیلکە
پلیکانی لە بەردو قوڕو یا خشت و گێچ و قوڕ. نەردیوان
پەرەسپیلکە
گیایەکە وەهی گەنمی دەچێ، لەسەرسەرەوە چەند لقێکی باریکی وەکوو خەیاتەی دەردەکات، بە کوڵاوی لەنێو دەم و زاری ئێشاو بگیرێ چاکی دەکاتەوە
پەلکدار
ئاسنێکی دوو پەلی لووت تییژە نەخش و گێڕی پێدەکرێ
پەلکردن
پەلکوتان
دەستکوتانی کووێرو چاوساغ لە تاریکیدا. برێتییە لە ڕەنج و تێکۆشان
پەلکونانن
پەلکە زێڕینە
کۆلکەزێڕینە، کەوانەیێکی ڕەنگاو ڕەنگە لەسەر ڕووی هەور پەیدا دەبێ لە کاتێکیدا، کە خۆر لە دڵۆپەی بارانەکەی ناو هەورەکە دەدات حەوت ڕەتگی لێ پەیدا دەبێ: وەنەوشەیی، شین، لاژوەردی، سەوز، زەرد، پڕتەقاڵی، سوور
پەلکە(کەل.، هەورا)
پرچی هۆنراوەوە. پەلیک. گوجی، بەندی کەواو کراس و ئیتر
پەلکەبەدراوە
پەلکەدراوە
پەلکەبەدراوە، گیایەکە دوو بست بڵند دەبێ و گەڵای وەکوو پارەیە گوڵی زەردە دووای گوڵەکان، کە وەرین لە جێگای وان چتێکی باریک و خڕ دەردەکات وەکوو ئەنگوستیلەی وایە