تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەفالوو
خۆخ. (ل.) هەڵووژەسیقەتۆرە.
عەلووعەلوو (باد.)
ئەلۆئەلۆ، قەلەموونه.
قولوولوولوو
لوولوو
(بابا.):(کۆ.):لوولکه٬ ئی جۆڵایانە
ناڤلوو
(باک.): ئەنباری نێو تفەنگی
ناڤهلوو
(باک.): جوورە تفەنگێکە
هلوو (باد.)
لووس٬ (باک.) هلووس.
هوولوو
هەسته. (باک.) هووتوو.ـــ کردن: مشت و ماڵ مردن.
پۆلوو
(ڕەوا) پەنگر، (خۆزەنبابا) پشکۆ، (هەورا) سکڵ، سکەڵ. (دەر) پشکووێ، (سور) پۆل. (دازەن.، جەبا) ئەسکڵ. پۆلک، پەل (باد) . (خۆ) پۆیل. پەرەنگ، کۆز، (باک) گووزمە. تراد
پیلوو
قەپێلکی چاو، پەلکی چاو. (هەوراڕۆژکە) پێڵوو. (هەورا) پێڵە، پەڕە. (باک) خلێف، پشتچاڤ، پەلکی چاڤ. کۆپک، کۆپ
پەلوو گۆش(هەورا)
بەڵگەی گووێ
چووارلوو
چووالوو
لە ڕێوی گەورەترە دوو دەستەکانی پاشووی لە دەستی کورت ترەو خاوێنترین داعبایە ژووری تایبەتی هەیە لە لانی خۆیداو پووشی لەسەر ڕاخستووە، کوڕەبەشە، چالەکە، ووشەک، لە دەوری ژوورەکەی خۆیدا لەبەر شێ بستێکی قووڵکردووە هەر لە ناو ژوورەکەی خۆیدا کەمێک دوور ژوورێکی بۆ ئازووقەی زستانێ دروستکردووەو هەر لە بەرانبەر وێش کەمێک دوور ئەدەبخانەی دروستکردوە. (کۆ) چووارناڵە، به_: چوون: به_هاتن، غاردان بە تاوو تەووژم و چووار ناڵە
کلوو
کولوو(باد.):پاتۆرە.-ی بەفری: (هەورا.) کلووەوەروو
کولوو
لۆکەی تازەکراوەوەی نوواڵەکراو.
کەلوو
بورجی فەڵەک. پۆلکە. قاووخ و کیفی نۆک و پۆلکە و ئیتره٬ کەلی پێش ئەوەی ووشکبێ٬ قوڵفەی تێهەڵکێشی ئەو چتانەی ٬ کە بە شیشە دەچنرێن وەکوو گۆرەوی و لفکە و ئیتر. (کۆ.): گلێرە.(باد.):ئیشتیا٬ هەوەس
گاگلوو
گیایەکە بەقەد کوولیلکی نیسانێ دەبێ و گوڵی هەموو ڕەنگەیە و بۆنی خۆشە.
گلوو
گلار٬ (هەورا.) گەبەڵ٬ (ڕەوا.) تریسک٬ (خۆ.) تلی (خۆ.٬ دەر.)قل قلی.
گەلوو
گەروو٬گۆلی٬سەرەوەی نێوانی دوو چیا یا ملە یا تەپۆلکانەکە دوو دیوی لێوەدیاربێ.