تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چلبەردە
هەستان و دانیشتنی چل جاران لە سەر یەکتری لە ماوەی هەنگاوێکیدا بۆ هەڵگرتن و دانانی بەردێک لە چل بەردان تا تەواو دەبێ
کۆلبەند
(باد.):پەرستگا
کەلبەتین
کەلبەش
گیایەکە وەی کەنگری دەچێ قەراخەکانی دڕواوییە و پەڵەپەڵە و خاڵخاڵی سپی تێدایه٬ کەر زۆری حەز لێ دەکات٬ نێوی گەڵایەکانی خونچەیەکی سپی تێدایە
کەلبەشی
ئایینێکی نووێیە لەسەر بنچینەی لێ ووربوونەوە و پیتۆڵی مەلاڕەسوولی ئەدیب دایمەزراندوە٬ کەڵبەش واتا کەڵی بەش٬ یەکێک لە مریدەکانی مەڵا رەسوولی٬ کە زۆر برەوی بە ئایینە داوە کەڵێکی بەشی بووه٬ چونکو کابرا بە کەلبەشی ناونراوە ئایینەکەشی هەر بەوناوە ناوبانگی پەیداکردووه٬ لە کوردستانێدا باوە کسێکی مانگایەکی مردبێ پێیان کوتووە مانگا مردوو
کەلبەی زین
(ئەردە.): قەڵپووزی زین
گۆزلبەس (باک.)
کولێرەیەکە بە هەنگوین و گووێز دروست دەکرێت .
کەلبە
دووددانی درێژی سەگ و گورگ و پشیلە و شێر و پڵنگ و بەراز و ئیترە. (کە.): ددانی ناوەندی٬ ددانی عەقڵی. –کان:کاکیلەکان٬ چووار ددانی درێژ و تیژ و بە هێزە لە ددانی پێشەوەی هەندێ گیاندار دووانیان لەسەرەوەیە و دووانیان لە خووارەوەیە و چووارددانی گچکەتریان لەنێوانیدا هەیە