تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاوە
جوایەز٬ جوودا٬ جیاواز٬ بەلاوە:هەندەر٬ هەندەران٬ دەرەوە. نێوی پیاوانە
لاوەلا
ڕێگایەکە بەرقەدی کێویدا بڕوا
لاوەنان
بڕوانە:بەلاوەنان
لاپاو
بڕوانە(لافاو).
لاپاڵ
بەرقەدی شاخی ٬ قەدی چیاو کێوان.
لاپرەسەنی
مووشەک٬ کەسێکە بێ بانگ هێشتن کردن بچێتە سەر سفرەی خەڵکی ٬ تەرەفە.
لاپلا (هەورا.)
بڕوانە (لابەلا).
لاپوواز
لاپلار٬ پوازێکی بچووکە لەو سەری قەڵشاوی داری دەخرێت
لاپووتە (باک.)
مەساسەی جووتی.
لاپۆتە (دەر.)
مەساسەی جووتی.
لاپۆرە (کە.)
چتی هەوایی و خوڕایی٬ (ڕۆژ.٬ جەب٬ . هەمە.) غەریب٬ ئاوارە.
لاپیتە (دەر.)
مەساسەی جووتی.
لاپیش
(زەن.):پاییز
لاپەڕ
لاپەڕگە٬ پەناگە.
لاپەڕە
ڕووپەڕە٬ لاپەڕە.
لاچاوە (موک.)
دووپار چەقایشە کە لە لا جانمگێدا ڕادەوەستێ و بەسەر کەلەوەیە.
لاچوو
لابردراو.
لاچوون
کلابوون٬ شەلپین.
لاچک (خۆ.)
لکی تووربێنێیە (ڕەوا.) لاسکی گیاو شتی تر.
لاچۆ
بڕۆلێرە٬ دوورکەوە.