تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەیلاخ
(باک.): گووییک، گۆلکی ووشتری، بەچکەی ووشتری.
زرالات
(باک.): بەردی پان و گەورە، تات، تاتەبەرد
زلام
(باک.): زەلام.-ی:زەلامی
زلایەتی
(کە.):گەورەیێتی، زەلامی
زولال
دۆشاو و هەنگوێنی پاڵێوراو
زولاک
(باک.): پارچە، کوت، لەت
زووانلاخستن
درۆکردن،درۆدان
زوورلانک
(خۆ.):سوورناتک
زۆلاک
زوێڵ، پارچەیەکی بڕاو لە چەرم
زیلان
(زا.):ڕێسمەی دڕکێیە. (باک.): لاولاوەی دەرک و پەنجەرانە لە داری ، ڕێزە لە داری
زیلانزەر
(باک.): کەڕەنگ. کەنگرێکە تازە سەری دەرخستبێ و شین بووبێ
زێڕکۆلاندی
(باک.): زێڕکفت،زێڕن
زەلاقا
تیرەیەکە لە کوردی ئاموودە (عاموودێ) بەناو (دەقۆریا) و (مەلا)دا بڵاوبوونەوە
زەلام
(هەوباباکە.): پیاو، مرۆ، مەرد، مەردوم. لاهێر، گەورە، مەزن، زلام، کەڵ، بەدیمەن. (بابا.) گیایەکە لە قەراخ جۆگە و نێو گوڵاندا شین دەبێ، نیو بەژن بڵند و چڵچڵ و لووس و تەنها هەڵدەچێ. کابرا، هەرامە، وانێک. ووتەیەکە بۆ یەکێک بەکاردێنرێ کە ناوی نەزانرێ یا لەبەر بێ نموودی بەکارببرێ
زەلامەڕێ
سەڵتەڕێ، ڕێگایەکە تەنها زەلام بتووانێ پێیدا بڕوانەک ووڵاخ و کاروان
زەلان
(هەورا.): بای شەماڵ، ڕەشەبا، زریان، زلان. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی سرووچک
زەلاندن
(باک.): تیڕۆکردن (لە شلەمەنیدا) . بزەلینە
زەلاندنەوە
حاواندنەوەی یەکێکی بەسەر یەکێکی تردا بە خۆڕایی و فیڕۆ. زەلە (کە.) : دەنگ، زایەڵە. (باک.): زللە.- دان: زللە لێدان
زەلانەوە
حاوانەوەی کەسێک بەخۆڕایی