تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لای
(باک.): هاتە لای من. کاڤار٬ هەرێم
لای تۆمان باش٬خۆش
لای لایێ
گورگانەشەوێ٬ جوورە گۆرانییەکە دایک لە کاتی نواندنی منداڵدا دەیڵێت. (باک.): بەردۆلایی. لای لایی کردن:لۆراندن٬ لۆرین
لای ژووروو
لای باکوور
چنین لای یەک
لە تەنیشت یەکترییەوە چنین
قەرەلای لایی
(هەو.):گەمەیەکی منداڵانەیە
لایێ هێ
(بار.):وێندەرێ٬ لەلایێ هێ:لەوێندەرێ
لایەن
لا٬ کن٬ نک٬ لان٬ لاگیر٬ لایەنگیر٬ لایەنگر٬ بێ لایەن:بێ لایەنگیر
لایەنگ
بەرامبەر نە بوون ٬ سەنگەلا ٬ بارێکە تایەکی لە ویتر قورستر بێ ـــ ی: سەنگەلایی.
لایەنگر
لایەنگیر٬ لاگیر٬ پشکەگیر.-ی:لایەنگیری
لایەنگرتن
تەرەفگرتن
لایەنگیر
لایەنگر٬ قایشکێش.-یی:لاگیریی٬ لاگریی٬ قایشکێشی
دوولایی
مرازێکی ئاسنینی سەر قوڵفدارە ئالقەڕێزی بەسەر دادەکرێ و لەسەر ویشەوە قفڵ دەدرێ
ئالایش(زا)
ئاڵقەڕێزو دوولایی
ئاڵقەڕێز مرازێکی کەمێک درێژە سەرەکەی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەلایەکی دەرکێی دەخەن و دوولاییش لە لایەکی تر قایم دەکرێ و سەری وەکوو ئاڵقە وایە، کە بیانەوێ دەرکەی داخەن سەری ئاڵقەڕێزەکە لەسەری دوولاییەکەی دەخەن و قفڵ لە ئاڵقەی دوولاییەکەی دەدرێ بەو چەشنە دەرکە دادەخرێ
ئەلقەڕیزدوولایی
دووپارچەئاسنی ناسراوە دەرگایان پێ قایم دەکرێ
تیلایی
جۆلاییکەرە
خولایەتی
خووایەتی، خودایەتی
زلایەتی
(کە.):گەورەیێتی، زەلامی
سیلایی
سێبەدوولایی
بەن یا گووریس سێ بەدوولایی دەکرێت.
شەلایی ئەرده.)
جووره سەروپێچێکه ژنان لەسەری خۆیانی دەبەستن وەک هەوری وایه.
قۆلایی
تەواوبوون٬ ئەنجام ٬ پایان٬ کاتی ڕێک کەوتنی کار
لووتەلایی
ڕوونەدانە یەکێک٬ لالووتی
لەلایەن
لە لای
هۆولایە
چووارلایی
چووار قەدی
ڤەرێلایی
(باک.): ڤەرەلایی
کوولایی
کەلایانێ
کەلایی