تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاقەتار
6-7 دێراوێک یان ڕێزە دێراوێکە کە بە یەک جۆگە ئاو بدرێ
لاقەفرتێ
جوولە ٬ مەڕو ماڵاتی کوژراو
فەلاقەکردن
دارکاری کردنی بەری پێی یەکێکییە لە فەلاقە دا
دەلاقە
کونی گەورە لەدیوار، دەرکە ، دەرگا. (هەورا.): پەنجەرە و دەرکەی گچکە. تاقە، لەپ. رەوزەنە، کونی دیواران. (باک.): بەرکاز، پەنجەرەیێکی چکۆڵەیە لەسەرەوەی دیواری لەنزیک میچی بۆ دوو کەڵ و ڕووناکی، کۆڵیتان. ڕۆچنە، کولانە
مێلاقە
گوولێکی سوورو کێوییە لە خاشخاشی گەورەو خۆڕاگرتره٬ بڕوانە: (گوڵەمێلاقە)
پێلاقە
بڕوانە: پێلەقە
گوڵەمێلاقە
گوڵاڵە سوورە٬ گوڵەنیسان٬ گانگلۆک.