تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سلارکردنەوە
درێژکردن٬ مراندن٬ بەلاداهێنان.
سەلاری(ئەردە)
قەرە،قەیرە،سهرەژن،کۆنەژن.
قولاری
(هەرت.خۆ.):ڕەقاز
پلارتێگرتن
تووانج لە یەکێک گردتن. پلار بە کەسێک یا بە چتێکی دادان
کۆلارە
باڵندەیێکه٬ کوڕکوڕ٬ کۆلارەمار٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆری زیاندارە وە داڵی دەچێ.(کۆ.موک.): بادەوە٬ منداڵان جوورە چتێکی لە قاقەزی ڕەنگا وڕەنگ دروستدەکەن و هەڵیدەدەن بە حەوادا٬ بە دەزوو دەگیرێ
کۆلارەمار
(زا.):کۆلارە.(باد.):قرغۆ٬ کۆرکۆرە٬ داڵ
کەرگەلارێ
(هەو.): باڵندەیێکی بۆری دندووک درێژە لە قژاڵکە گچکەترە
کەلارە
کەللارە٬ قەرتاڵەیێکە لەڕیخ دروستدەکرێ٬ خشت و خاڵی نێوماڵی تێدەکرێ٬ کاسەی شاو. سوواڵەت. دیوارێکە نزم لە تەپاڵە دروستدەکرێ ژنان نانی تێدا دەکەن
کەللارە
کەلاره٬ سەبەتەیەکی گەورەیە لە شیاکە دروستدەکرێت بۆ زبڵ و تەپاڵە و چتیتر
گەرگەلاری
تالار
هەیوانی نهۆمە بەرزەکانی خانووان. (هەورا) تەلار، (باک) کۆشک، باڵەخانە، بانهەڵبان، تەلار
تلار(باک)
تەلار
(ههورا) تالار، کۆشک. (ئەردە) هەیوانی سەرداپۆشراوی پێشی وەتاغان. باڵەخانە
دەملار
زارخووار
سالار
سەردار٬ سەروەر٬ سەرۆک٬ سەرکردە٬ نێوی نێرینانە. –ی:سەرداری
سلار
تخێڵ٬ بەلادا.
سپاسالار
سە رلە شکر٬سە رداری لە شکر٬سپادار.
سەلار
پیاو وژنی سەنگین وگران وبەشێواز،زانا،تێگەییشتوو-ە ژنی شۆخ وشەنگ وزانا-ێ: سەنگینی وگرانی، شێواز،سەلارە.
شەدەلار
فلار
(ڕەوا.):جندە٬ سووزمانی
فیللار
لارەلار
بە جاڵ جوولان٬ لارەوە.
لەنجەولار
لارولەنج٬ خەرامان
پلار
پللار. (هەورابابازەن) پەلار. (باباجا) پڕگە. کوڵەبڕک. کرتمە دارێکە بە کەسێک یا بە چتێکدا بدرێ._ئاوێژتن: بەرد ئاوێژتن. قوڵەدار پێدادان. تانە، تانووت، لاتاو، تووانج، تەشەرە، تەووس، پلارەقسە
پەلار(ڕەوا)
پللار، تەشەر، تانووت
چاولار
خێل، چەپخوون._ی: خێلی
کۆلار
(باد.):کڵاو
کەلار
(شار.): تووتنی ووشکە بەشیشەوە٬ کەلەسەر یەکتری دادەنرێن وەکو خەرمان. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی کفری. کومەڵگا بۆ داهات(ڕەوا.): لاواز و بێزەرەر بۆ گیان لەبەران
گلار
دەنکە ترێیەکی زۆڕە لەبن سەبەتەیدا . ـــ او: بێ ئارام بوون لەتاو ناسازی و ناڕەحەتی ٬ بێ ئارامی٬ دەردێکە ئارامی لە مرۆببڕێت٬ ـــ ە: (هەورا.) گلێنەی چاو٬ ـــ کۆ: کوتکی جل شووشتن.