تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەرپۆز
قەرپووز٬ کاسە
قەرپۆس
قەرپیس
(باک.): گیایەکە
قەرپین
(باک.): قەرە بینا٬ شەش ئاگر٬ جوورە دەمانچەیێکە
قەرژنگ
(ل.):قرژاڵ
قەریسەک
(باک.): خووس٬ زوقم
قەرێ
(باک.): نێوی ئافرەتانە
قەرێچ
(باک.): قەرەچی
قەرێژ
(باک.): قرێژ٬ گەمارە٬ قەلێرە
قەرە
(ڕەوا.): ڕەشۆکی٬ بێ سەروبەر چاندن ٬ زەویێکی بکێڵرێ و ئاو بدرێ تۆی برنجی پێوەرکرێ و ووڵاخی لەناو کرێ و بیشێڵی تا تۆوەکەی تێکەڵ بە خۆڵێ بکات بەکردەوەی وا قەرە دەڵێن چونکوو ئەگەر گۆل گۆل بچێنرێ پوختترە. (موک.) وەرزێرێکە جووتی نەبێ. نیشان ٬ نیشانه٬ دیارکرد. (کە.) کەس:-م نەدی: کەسم نەدی. (کە.) هەرێم٬ لا٬ کن٬ نک٬ توخوون. دارەت: خۆی لەو دارەتە نادا: خۆی لەو قەرەیە نادا. گۆبەند و بڕوبیانوو: ئەم چتەی بۆ- داناوە: واتە بیکاتە گۆبەند و بیانوو. (موک.) کاڵەک لەقەرەگرتن: گوڵی کاڵەکی هەربە گوڵی پێش گۆپکە کردنی ئەگەر مێش لێی نەدابێ گەڵای خۆی لەسەر دادەنرێ و بە گڵ دادەپۆشرێ تا کرم لێی نەدا
قەرەباڵغ
قەرەبوو
چتێکە بدرێ لە تۆڵەی چتێکی تردا ٬ تۆڵه٬ لەبری٬ پاداش٬ سزا٬ چێرە
قەرەبوون
دەم چەشت بوون
قەرەبوونەوە
بەرو وورگی خڕو پڕ
قەرەبووکردنەوە
دانی چتێک بەکەسێک لە تۆڵەی چتێکی دا٬ تۆڵە بۆ کردنەو
قەرەبڕووت
چتێکە ئەوەندە سووتابێ ڕەش هەڵگەڕابێ
قەرەبینا
پشتاو٬ دەوانچه٬ جوورە دەمانچەیێک بووە لە دەمییەوە دادەگیرا
قەرەبەشە
جوورە مراویێکە
قەرەتوون
(باک.): قاوەڵتوون
قەرەج