تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەفقە (باک.)
شەقشەقە
فڕفڕە، باغەوان بەو دەنگه، جانەوەران لە باغی ڕاودەنێ.
شەقشەقە (بابا.)
جوره ترێیکه گلووی وەکوو هی کشمیشی وایە و سپیە. تەنەکەیەکی چکۆڵەی دەسکداره منداڵان بەڕاوەشاندن و هەژاندنی و شەقەشەق لێهاتنی خۆشیان لێدێت و پێی ژیردەبن، تەنەکەیەکە چەند زیخ یا وورده بەردی تێدایە.
شەقە
شەقە
تیکە، پارە، لەخت. تەقە، دەنگ. دەفە، شانەی جۆڵایی. چێو، گۆچانێکە مرۆی شەل وەژێر پێی خۆی دەدات. دەنگی باڵی باڵندانه لەکاتی فڕینێدا.
شەپقە
شەپکە، کڵاوێکی لێواردار و زله و نسێی لەسەر دەم و چاو دەکات.
فاقە
دارێکە وەکوو قەفی گۆچانی ژێیەکی لە هەردووک سەری دەخەن٬چەڵەمەیە لەم سەرەو سەری ژێیەکەی دەخەن باڵندەی پێدەگرن٬ فاق٬ تەڵە٬ (ڤەر.)خەپک
فسقە
(کە.)فیسکه٬(بابا.):فیسقە:قیسکەپیواز٬ فسکە ٬سەلکی پیوازی وورد بۆ تۆو هەڵدەگیرێت
فسقە
فلۆقە
(باک.): کەشتی گچکە
فڵقە
فڵتە٬قوڵتە. جوورە دەنگێکە وەک دەنگی کاڵەکی باڵ٬کە بدرێ بە زەویدا
فیسقە
فسقه٬ فیچقەی ئاوێ٬ فشتاق. کلک هەڵتەکێنە٬ قنگ هەڵتەکێنە. پیوازی وورد بۆ تۆو. (هەورا.بابا.): قیسکه٬ فیرنەگولە
فیشقە
دەنگی ئاو لە کاتێکی دا٬ کە بەدەم یا بە فیچقە فڕێ بدرێت٬ فیچقەی خووێن و شلەمەنی. –کردنی تۆی مرۆ لە قامیشیدا بۆ دەرەوە٬ پڵدان
فیق فیقە
فیتفیته٬ فیکفیکە
فیقە
(کە.):زیڕەی فیت فیتەیە٬ قەفی جوورە گیایەکییە ٬ کە فیتووی پێ لێ دەدەن. جوورە دەنگێکە وەک دەنگی فیقفیقە. فیتە. فیکە
فیچقە
-ی ئاوێ: ترومپا٬ کونێکە یا لوولەیێکە ئاوێ فڕێ بدات بە توندی٬ فشتاق٬ فیسقه٬ (باک.): فچقه٬ (باک.): تیرۆچکه٬ فیقیژن.- کردنی خووێن: بە توند و تیژی خۆ ئاوێژتنی خووێن٬ بلیسکه٬ تیرۆچکەکردن٬ بەخوڕهاتن٬ بەڕێژەوهاتن٬ فیشقەبەستن
فەراقە
جوورە پێوەندێکە لە پێی بەندییان دەکرێ
فەقفەقە
(کە.):دەردێکی کوژندەیە٬ ئازارێکی کوژندەیە
قاقە
(ئەردە.): قاقا
قاپەڕەقە
(کە.):قولاپە