تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەراخگرتن
کەناری سیخمەو کەواو چتی تر گرتن
قەرادە
(باک.): ووشک٬ بێ تین٬ بێ کەلک.- کرن: ووشک کردن. (باک.): پیرێژن
قەراستن
(باک.): بڵند کردنی بەرد و ئیتر بەهۆی قەراسەوە
قەراسە
(باک.): ئاسنێکی درێژە بۆ بەرد هەڵقەندنی ئابیدە (مجسمە) بەکاردەبرێت. دەسکەوساری زنجیرە ئێسترانە. (باک.): قەرازه٬ دارێکە بنی وی باریک و سەریشی ئەستوورە دەیخەنە بن بەرد و قورمی مەزن ڕادەکەن٬ سەرەباریکەکەی وەبن بەرد و چتی قورس دەدەن و سەرە ئەستوورەکەش دەگرن تا هێزی خۆی سەرەدارە ئەستوورەکە پتربێ
قەراغ
قەراخ.- گرتن: گرتنی چتێک بە لێواری چتێکی تردا بە تەقەڵ
قەرافل
(زا.): لووتەوانەی ژنان
قەرام
(باد.): پارچە چەرمێکە دەخرێتە سەردەمی گۆزە و ئامانی تر تا چتی تێ نەکەوێ
قەرانکەکردن
(خۆ.): چەمانەوە
قەراو
(ئەردە.): شەونم٬ ئاوونگ
قەراچ
(باک.): چەقێن
قەراچۆ
قەراڵ
شاهەنشا٬ میری میران٬ ئیمپەڕاتۆر
قەراڵستان
قەراڵیچە
شاژن٬ ژنی قەڕال
قەربیل
(کۆ.)(بابا.):گڵگیر٬ (موک.):کەو٬ کونی لە شێلگیر و هەموو چتێکی تر گەورەترە
قەرت
(کە.):سەر٬ پیر. –بوون:(باک.): سەربوون٬ پیربوون
قەرتاڵە
سەوەته٬ سەوه٬ (هەورا.): قەرتەڵە٬ قرتاڵە٬ (خۆ.باڵە.):بەرچنه٬ تووڵینه٬ مەلکە(باک.):٬ (باد.):بەروارک.-پووش:زلینە
قەرتاڵەی چکۆڵە
کالک٬ کەلک٬ چنە
قەرتلاندن
(باک.): لکە بێکەڵکەکانی داران هەڵپەرداوتن
قەرتلین
هەڵپەرداوترانی لکە بێکەلکەکانی داران٬ بڕان