تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووارپەل قەوی
بریتییە لە گیانداری قەڵەوی پتەو
ڕەوێڵەی قەتار
ڕێچکەی قەتار
کلک قەوینە
(فە.):قامکی ناوەڕاستی
کوچک قەلباز
فڕکەباز
کوچک قەلماسک
بەردی کۆچەقانی
کۆتەی قەساو
بنەدارێکە قەساب گۆشتی لەسەر وورد دەکات
گاڤ قەلیش(باک.)
هەرزەگەڕ٬ ئاوارە.
ئانقەس
بڕوانە: بە قەستی
ئاوقەد
کەسێکە، کە پەلاماری چتێکی دابێ و پێییدا هەڵزنی بێ و پێییدا هەڵگەڕابێ._بوون: پەلاماردانی شتێک و پێییدا هەڵزنین
ئاڵقەئاڵقە
ئاڵقەبەگووێ
بەندە، زێڕکڕید، گووێدێر
ئاڵقەتیژ
شیرکتک، خوژیلک، گیایەکە شیری لێ دێ، شیرەکەی لە خارشتی هەر شووێنێکی لەش بدرێ زۆر باشە، برینی پیسیش بێ خاوێنی دەکاتەوە
ئاڵقەڕێز
ڕێزە، ڕزە، مرازێکی درێژە لە دەرکێ دەخرێ بۆ داخستنی
ئاڵقەڕێزو دوولایی
ئاڵقەڕێز مرازێکی کەمێک درێژە سەرەکەی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەلایەکی دەرکێی دەخەن و دوولاییش لە لایەکی تر قایم دەکرێ و سەری وەکوو ئاڵقە وایە، کە بیانەوێ دەرکەی داخەن سەری ئاڵقەڕێزەکە لەسەری دوولاییەکەی دەخەن و قفڵ لە ئاڵقەی دوولاییەکەی دەدرێ بەو چەشنە دەرکە دادەخرێ
ئەشقەمە
وورگی ئاژاڵانە، کە هێشتا پیسایی لێ فڕێ نەدرابێ
ئەشقەمە ماسای
ئەلقەبەگۆش
زێڕکڕید، بەندە، ئالقە بەگووێ
ئەلقەدان
پێچ خوواردنی مار، جینگل خوواردنی مار
ئەلقەدوگمە
ئەلقەمچی
ئاڵقەیێکی زێڕینە سەرەکەی لەباتی نقێم(غازی)یا (ئەشرەفی)یەکی پێوەیە ژنان لە قامکی دۆشاومژەیان دەکەن
ئەلقەڕیزدوولایی
دووپارچەئاسنی ناسراوە دەرگایان پێ قایم دەکرێ
ئەلقەڕێز
زنجیرێکی کورتە دەرگای پێ دادەخرێ و کە بتەوێ لە دەرگای حەوشەی بدەی ئاڵقەڕێزەکەی دەدەی
ئەلقەگورس
گورزەهۆن؛(پرچ)
ئەوقەدبوون
ئاوقەدبوون
ئەڵقەئاخیە
گرێ پووچکە