تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەیسی و ڕۆن
قەیسەڕوون٬ چێشتێکە لە قەیسی و ڕۆنی داغکرا و دروستدەکرێ
قەیسیل
قەرسیل٬ دەغڵی سەوزی گوڵ نەکردوو
قەیسەرقووکردن
مەبەس لە چاوەڕێیی کردنی یەکێکییە لە شووێنێکی بە تەنهایی
قەیسەری
ڕێزە دووکانێکە یا چەند ڕێزە دووکانێکە کە سەریان بە خەرپشتە( تاق) گیرابێ. لە کاتی پێشوودا بازاڕی وا هی قەیسەری بووە هەر کەسێ کڕین و فرۆشتی تێدا کردبا دەبوو هەندێک پارە بدا بە قەیسەری
قەیسەڕوون
(باک.): قەیسی و ڕۆن
قەیفە
قەدیفە: پارچەیەکی چنراوی لووس و پووسی تووکن
قەیلەسێڵ
(برا.):بەربەسێڵ
قەیناخ
(باک.هەو.):پەنجەوانە٬ قامکەوانەی چەرمە یا تەنەکە یە سەپانان لە کاتی دروێنە دا لە دەستیانی دەکەن
قەیناکا
قەیووکردن
(ئەردە.): ڕشانەوە
قەیچاکا
قەیدی چیه٬ قەی چ ئەکا؟ چ ئەوێ
قەیچی
(تی.): مقەست٬ دووێردک٬ دووێردە
قەیچە
داری دارە ڕای سەربانان
قەیک
قەیاخی سەرواێ
لچ قەوی
(ڕۆژ.):لێو ئەستوور
لێ قەوماو
بەدبەخت٬ خاکەسار٬ خەمناک٬ چارەڕەش٬ بەسەزمان٬ بەستەزمان٬ هەژار٬ بێچار. تێماو٬ ناچار
نان قەلە
گیایەکە گەڵای وە ئی نییسکی دەچی و کەلی وە پۆڵکەی دەچی٬ قامکێک درێژەو ناخورێ٬ پێ قەلە
پێپەیژە(قەرە)
چووار قەمچ(ئەردە)
کەسێکە ، کە مووی ڕیش و سمێڵ و برۆو برژانگی کرابێ
چووار قەمچکردن
تراشینی مووی ڕیش و سمێڵ و برۆو برژانگ