تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵپک
(باد.):تێکوڵی گووێز و ماش و نیسک و نۆک و ئیدیکەیە
قەڵپە
(ئەردە.): قەڵب
قەڵپەزە
قەڵبەزە٬ تاڤگە٬ کەڵبەز٬ کەڵوەز٬ پرژ٬ ئتوێکە لە جێگایەکی بڵندەوە بڕژێتە خووارەوە و یا لە ناوو ڕووباراندا بەسەر بەردی بڵند دا باز بدات
قەڵپەکوچک
کڵۆبەرد
قەڵچخ
دڕوو و چقڵ٬ قرچخ٬ قڵچخ٬ قاڵچخ٬ تیسماڵکێکی تەنک و باریکی دار یا قامیش و گەسک و ئیدیکەیە. گوڵی گیای کەرخنکێنە و دەخل و ئیترە –ە باریکەکانی گوڵی گەنم و جۆی ووشک٬ بژ٬ بژی٬ داسوو٬ قەڵداس
قەڵۆگاگۆز
(خۆ.):پۆڵکە گایانە
قەڵێتە
(دەر.):قەڵادەی ملی سەگان٬ تۆق٬ قەڵاتە
قەڵەخ
(ئەردە.): پێست
قەڵەشان
قڵیشان٬ هەرەس بردن٬ قڵەشان٬ فەتسان٬ فەتسین٬ قەڵشتبردن٬ داقەڵشان٬ تڵیشان٬ درزین
قەڵەشاندن
قەڵەشتن٬ قڵەشاندن٬ داقەڵشاندن٬ هلپەکاندن٬ فەتساندن٬ تڵیشاندن٬ قلیشاندن٬ کەوتاندن
قەڵەشاو
تڵیشاو٬ قلیشاو
قەڵەشت
(موک.):شەقیف٬ کەلەشتە٬ شەقار٬ قڵیش٬ زەندۆڵ٬ زەنگ٬ درزی گەورەو بچووک٬ دەرەزی گەورەو بچووک٬ تەرەک٬ تریز٬ تربک٬ تیک٬ چەت. –ی کێوی دۆژار
قەڵەشتن
ترکاندن٬ داقەڵەشتن٬ کەساخ٬ قەلاشتن٬ قەڵەشاندن٬ بەلقتاندن٬ (باک.): سەکتین٬ قڵیشاندن
قەڵەشتنەوە
قەڵەشتی
قەڵەشتراو
قەڵەغان
(فە.):قالوو٬ تێسوو
قەڵەم
پارچە دارێکی کورت و سەر تیژه٬ دەرخک. پێنووس٬ خامە٬ (باک.): کەلەم. پارچە پۆڵایەکی لووت درێژ دەخرێتە ناو لووتی قەڵەمگیر و بیرازی پێ دەکرێ. دڕوو٬ دڕک٬ زیی. لقێکی بێ ڕیشەیە لە چنار و گوڵە باخ و هێندێ درەختی تر کە وەک قەڵەم دادرێ و دەیچەقێنی و دەڕوێ٬ شەتڵ. ئەنداز٬ هەند٬ چەندێک٬ ئەمرۆ- ێک کەل و پەلم کڕی واتە ئەندازەیێک. (هەو.):بلووێری لانکێ و تەنها لەگەڵ لانکێ بە کاردەبرێ: قەڵەمی لانکێ
قەڵەمانین
جوورە گەمەیەکە بە قەڵەمدانی دەکرێ بەمجوورە لە هەر ڕوویەکی ژمارەیە ک دەنووسرێ و وەکو مۆری تاوڵە هەڵدەدرێ ئنجا ژمارەی هەرکامێکیان زۆر تر بێ ئەوەندە دارە یا گورز لە ویتر دەدات
قەڵەمباز
باز٬ قەڵەمبازد٬ -دان: هلجنقین: بازدانی بەگوڕ٬ تۆلە قاسک. –پێدان: هلجنقاندن٬ ڤەچنقاندن
قەڵەمبڕ
پێنووسبڕ٬ خامەبڕ٬ قەڵەمتاش٬ جوورە چەقۆیەکی تیژە قەڵەمی پێدا دەدرێ