تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەلەمڕەو
قاد٬ ووڵکە٬ ووڵات٬ ناوچەیێکە کە لە ژێر دەستەڵاتی کار بەدەستێکیدا دابێ
قەلەمکردن
پەیوەندکردنی درەختێک لە درەختێکی دی. بڕینی سەر لقی دارو درەخت
قەلەمی موو
فرچه٬ فلچه٬ پرچه٬ پرچۆک
قەلەن
(باک.): جیازی بووکان. (باک.): پارەی مارەیی ئافرەتان
قەلەندۆر
(دەر.):چەوبازە. (موک.بار.):گندۆڕ٬ گیایەکە لاسکی پاک دەکرێ و دەخورێ نێرتکەکەشی بە پاکراوی دەخوورێ٬ بنی قەلەندۆری دووای ووشک کرانەوەی بە ووردی بەهەر شووێنێکی وەرکرێ کێچی لێ نامێنێ٬ گەڵایەکەشی لە باخەڵ نرێ کێچی تخوون ناکەوێ
قەلەندەر
بێچارە٬ بێ نەوا٬ بێ کەس واژی تڕزل٬ بە وانەش دەڵێن کە دەربەستس خۆشی و خوواردن و پۆشین و چتی وانەبن. –ی: بێچارەیی٬ بێ نەوایی٬ دەربەست نەبوونی خۆشی جیهان بە بەرگ و خوواردن و خوواردنەوە و گەڕان و سەیران
قەلەندەرا
ئێلێکی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ماردینێ دایە. قەسری قەلەندەرا جێگای ئالی وان بووە
قەلەواژی
(خۆ.):ئاوەژوو
قەلەوقووتە
ڕووت و ڕەجاڵ٬ بۆ خزم و جیرانی ڕەش و ڕووت بە کار دەبرێ.
قەلەوەز
(ئەردە.): قەلبەزە ی ئاو
قەلەوەز
(ئەردە.): قەڵبەزەی ئاو٬ تاڤگە
قەلەپڕ
ژەکێکە لەلوولە قامێشێک کرابێ بە ئاوور گەرم کرابێ تا بووبێ بە فرۆ
قەلەژارە
قەلەڤزگین
(باک.): لەسەر چۆکان دانیشتن
قەم
دارێکی ناو کۆڵراو و هوڵۆڵە یا تەنەکەو چتێکی ترە وەکوو وی و درێژە لە شووێنێکی بەرزەوە بۆ بەرزایێکی تر ئاوی پێدا دەپەڕێننەوە. (کە.):دۆڵ٬ شیو٬ دەرەیەکە ئاوی شاخانی پێدا بڕوا. (کە.):دۆڵاش(دۆلاشی ئاشی). (کۆ.):قانگ(بۆتوور)٬ پووتی توور. دارێکی گەورەی ناو هەڵکۆڵراوە ترێی تێدا دەکوشرێ
قەمار
قەمامە
(کە.):قومامە ٬ جوورە دروومانێکە
قەمان
پرتووکان٬ (هەو.):پرتووخان٬ جلکێک یا هەر جوورە کاڵایەکە تینی ئاوری زۆری کار لێ کردبێ و نزیک بە سووتانی بێ و هەر بە سووتاویش دەژمێردرێ سا بە ئاگر یا بە هۆی هەر چتێکی تر ڕووی لە ڕزانێ کردبێ
قەماندن
(باک.): دارووشک کردنەوە بۆ سووتاندنی
قەماوە
ڕووشه٬ شوورەت٬ ڕووداوی چتێکی ناخۆش