تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەتار
(هەورا.): کاروانی ووڵاخی بەرزە کە بەرو دووا بڕۆن٬ ڕزن٬ ڕەسە.- ڕێگای ئاسن:ڕێزە ژوورێکی. ئاسنین تێکخراوە مەکینەی ڕاکیش بە سەر ڕێگای ئاسن دا ڕایان دەکێشێ. یەکێکە لە (12) بەندە کۆنە خۆشەکانی کوردی
قەتارچی
کەسێکە٬ کە ئاگاداری قەتاری ووڵاخان بکات٬ کاروانچی
قەتارکێش
ئامرازێکە بەقەد ژوورێکی قەتاری بە سەر ڕێگای ئاسندا ڕادەکێشی
قەتارە
چتی بەڕێز وەستاو٬ وەکو ڕێز بەستنی قازو قوڵنگ و چتی تر.بانەسەرە٬ پارچە خشڵێکی ژنانەیە لە زێڕ یا لە زێو دروستدەکرێ پێچی سەریانی پێدەڕازێننەوە٬ (موک.): بەرە. فیشەکدان٬ (باک.): کەژووێکە بار و سەر باری پێ لەسەر پشتی ووڵاخ قایم دەکرێ. خشڵێکە لە زێڕ یا لە زێو لە قەراخی کڵاوی ژنان دەدرێت
قەتارەبەستن
قەتارەکردن
ڕێزکردنی چت
قەتاندن
(باک.): بەشکردن٬ بڕین٬ قرتاندن
قەتران
تیژاوێکی زۆر ڕەشە
قەتریب
ئالاڤەکە لە کەرستەی جووتێدا
قەتشک
(باک.): تیشک٬ ڕووناکی
قەتماخە
قرتماخ٬ قەتماغە٬ تووێژی سەربرین
قەتمەر
قەتک
(باک.): پارچە٬ هاروێی دێمەکاری
قەتیان
(باک.): بەشبوون٬ شکان
قەتیز
(ئەردە.): قەتیس
قەتیس
چاوەڕێ٬ دەستەووستان٬ داماو٬ کەسێکە٬ کە لەسەر کارێکی دامابێ٬ قەتیس بوون٬ دامان لەسەر کارێک. –کردن: بەندکردن٬ دەستەووستانکردنی کەسێکی لەسەر کارێکی
قەتین
(باک.): بەشبوون٬ شکان
قەتیە
قەتێ
(هەو.):(باد.):قتک٬ کەت٬ (موک.):کوڕکوڕە٬ کەڕەواڵە٬ تڕەوەژە٬پەڕەوورێکی گەرمیانی هەژاری کونجرە بەقەد کۆترێکیە گۆشتی خۆشە. نێوی ئافرەتانیشە. کوڕکوڕە(باڵندە)
قەتەتاوێر
(ڕۆژ.):قاتەتاوێر٬ زنجیرەی تاوێر٬ تاته٬ تاوێر