تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەفش
(زا.):لەوەڕی کەم
قەفقەف
قەفی یەک لە دووا یەکتری ٬ قەفقەفی٬گرێ گ
قەفل
(باک.): باقە٬ (باک.): گورز٬ مەڵۆ
قەفلاندن
(باک.): سڕو بێ هەست کردن لە سەرمان. بقەفڵێنە:سڕکە
قەفلک
(باد.):ملوانکەی مەرجان و کارەبا
قەفلین
تەزین٬ بێ هەست بوون لە سەرمان
قەفی قامیشی
(باک.): چیتک
قەفەز
بێرکم٬ توولە٬ ڕکە٬ رکەە.(قەفەس)٬ چتێکە پەنجەرەدارە لەدار یا ئاسن دروستدەکرێ بو تێخستنی هەندێ باڵدار
قەفەزە
-ی سینگی: چۆلایی ناوسینگە بە پەراسووەکانەوە کە دەورەیان داوە ٬ ڕکەل. جوورە دۆڵابێکە پەرتووک و هەندێ چتی تری تێدەخرێ.قەفەزێکی گەورەیە لەسەر هێندێ گۆڕ دادەنرێ بۆ پارێزگاری گۆڕەکە
قەفەس
قەفەنگێو
چەند شیشە تووتنێکە ٬کەلەسەر یەک دانرابێ بۆ گەیین و ڕزی بێ
قەقفە
(کۆ.):گیایەکە بۆ کەچەڵان دەستدەدا. گیایەکە قەفقەف لە نێو یەکتری دایە
قەقنەس
(کە.):گۆیا مەلێکە دەسووتێ و لە خۆلەمێشەکەی هەزارانی وەک خۆی لێ دەکەوێتەوە٬ هێندێکیش لایان وایە کە دەنگی هەند خۆشە بە سۆزی خۆی دەسووتێ. بە هەموو چتێکی سووتاویش دەڵێن
قەقە
قڤە بە زاراوەی منداڵی ساوا تا ساڵێکی بە شەکرۆکەر چتی شیرین دەڵێن
قەقەقەک
(فە.):قرتەقرتی مریشکانە
قەل
قەلەموونە٬ عەلەشیش٬ قاژوو. بزن و مەڕێکە٬ کە تاقە گووێیەکی بڕابێ. یەکێکە چاوێکی پووچ و کووێر بێ. (هەورا.): قاڵاو٬ (دەر.):قەڵا٬ قەلەڕەشه٬ بە هەموو جوورە مەلێکی ڕەشی وەکوو قاژوو و ئیتزیش دەڵێن. (ئەردە.): مرۆی زماندرێژ٬ زوواندار٬ سەرشار لە گەمەی قەلەمندارەدا.
قەل و بەرد
مەبەس لەدەست تەنگ بوونی یەکێک بە جۆرێکی کە دەستی بە پوولێکەوە بلەرزێ٬ سەرهەنگ کەوتۆتە قەل و بەرد
قەل و دەل
قسەزانی بە دەم و پل٬ زوواندار٬ کورت و شیرین
قەلادە
خەلتەیەکە لە ملی سەگ و تاژیان دەکرێ٬ ملوانەی تاجی و سەگان٬ سەنجۆل٬ سەنجوو٬ ستۆبەند٬ قەلێته٬ قلێتە
قەلاس
قەڵداس٬ گیایەکی بەهارییە وەکوو کەر خنکێنەی وایە