تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەی
(باک.): بۆچی؟ باک٬ ترس٬ بەند٬ بەن٬ دەربەند٬ قەید: قەی ناکا : قە یدێ ناکا. قەی ناکات:واتە ترسی تێدا نیە. (باک.): ڕەنگە لەوانەیە ببێ
دووگمەی قەیتان
دوگمەو قەیتان
دەستەیەکە لە دوگمە و قەیتان لە لێواری سیخمە دەگیرێ بۆ داخستن
قات و قەیماخ
(ئەردە.): نیوەنمەک٬ شلکێنەیە کە دەخرێتە سەربرین و جێگای بەئێش. پەڵووڵەیێکی چەوری شیرینە بۆ ئافرەتی زەییستان دەکرێ
قەیاخ
(پژ.): گیاگەنمە٬ گیایەکە وەکو گەنمی وایە زستانان بە ووشکی دەدرێ بە ووڵاخان٬ گوڵیشی وەکو گوڵەگەنمی وایە بەڵان بێ دانه٬ قەیاغی ئاوێ
قەیاخەوان
کەسێکە ٬ کە قەیاخی ئاوێ لێ بخوڕێ
قەیار
(باک.): کەنار٬ لێوارە زیادەکەی سمی ووڵاخی یەکسم تراشین. –کرن: بە بڕ بەندی کەری سمی ووڵاخان ڕنین بە سمتراشی قەراخی سمی یەکسمان تاشین. لێدانی منداڵ و ئیتر. –کردن: بیراز کردن
قەیاری
(ڕەوا.):ناڵی کۆن بە بزماری تازە لە سمی ووڵاخان دان
قەیارە
(ڕەوا.):کەوا یا لێفەیەکیشە ٬ کە ڕووی تازەی لێ بنێنەوە. قەدارە٬ شمشیر٬ شیری ڕاستە
قەیارە
قەممه٬ قەدارە
قەیاسە
کەژوویەکی پانه٬ پارچە گوریسێک یا قایشێکی لە سەرێکی تێ هەڵدەکێشرێ سەرەکەی دیکەشی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەسەر بارەوە تەنگەی ووڵاخی پێ دەبەسترێ
قەیاغ
قەیاخ٬ جوورە کەڵەکێکە پێی دەپەڕنەوە لەو بەرەو بەری ئاوێ
قەیاغەوان
قەیتان
شەهبەن٬ (باک.): بەنۆک٬ لە دەزوو یا ئاوریشم وەکو بەن دروستدەکرێ و لە لێواری هێندێ کاڵا دەگیرێ. –ی قۆندرە: بەندی قۆندرە
قەیتەران
(هەورا.): چەمسیاوڵ٬ (ڕەوا.):خاڵەڕەش٬ گیایەکە گەڵای وەک گەڵای کەنەچووز وایە لاسکەکەی وەک موو باریک و ڕەشە بەدقەشاخ لە ناو ئاوێدا شین دەبێ بۆ نەخۆشی گورچیلە زۆر باشە بۆو کەسانەی میزی بە ئازار دەکەن زۆرزۆر باشە
قەید
قەی: باک٬ ترس. –ی ناکات: قەی ناکات٬ ئاسنێکی تەنکی پانی درێژە تایەی (فەردە) ی کووتاڵی پێ قایم دەکرێ
قەیدک
(باک.): مەچی دەستی٬ ناوەندی قاپ و سمی ووڵاخییە
قەیران
ماوەیەکە لە کات کە لە لایەن پزیشکەوە دادەنرێ بۆ یەکێکی زۆر نەخۆش لە بابەت مردنی یا ڕزگاربوونییەوە
قەیرە
(کە.):قەیرە٬ ئاحێل٬ کەسێکە لە نێوانی جحێلی و پیری دابێ بۆ نێرومێ بەکار دەبرێ . کارکرده٬ لەکار دەرهاتوو. کوڕ یا کچێکە هەر بە کوڕێتی و کچێتی مابێتەوە تا پیر دەبێ
قەیسی
(هەو.فە.):زەردەلوو٬ (دەر.):زەردەلووی٬ شێڵانە٬ (هەورا.): شیلانێ٬ شەفتالوو٬ شڵانە
قەیسی بادام
چەوزقەن٬ چەقالەی قەیسی دەردێنن لە جیاتی وی کاکڵە گووێز یا بادامی لەناو دەنێن