تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵپ
قەڵب٬ چتی کەم نرخ و بێکارە. (ئەردە.): کڵۆکەی تۆپەڵە
قەڵپ وقوڵاپ
(شا.):ناڕاست٬ خووار٬ دەغەڵ٬ چتی خراو٬ خێچ
قەڵپاخ
قەپڵاخ٬ قەڵتاخ
قەڵپووت
کووێرێکە گلێنەی نەمابێ. گووێزێکە هەر بەدارەکەیەوە ناوەکەی خورابێ
قەڵپووز
قیتایەکەی لای پێشەوەی سەرزینییه٬ گووزگریک
قەڵپووس
قەڵپوور
قەڵپک
(باد.):تێکوڵی گووێز و ماش و نیسک و نۆک و ئیدیکەیە
قەڵپە
(ئەردە.): قەڵب
قەڵپەزە
قەڵبەزە٬ تاڤگە٬ کەڵبەز٬ کەڵوەز٬ پرژ٬ ئتوێکە لە جێگایەکی بڵندەوە بڕژێتە خووارەوە و یا لە ناوو ڕووباراندا بەسەر بەردی بڵند دا باز بدات
قەڵپەکوچک
کڵۆبەرد