تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەف
-ی قامیشی: چتێک٬ ماسوور٬ قەل٬ نێوانی دووگەی قامیشی و حەیزەران و گیایانی تردا. –ی گۆچان و ئیتر: شووێنە چەماوەوەکەی. –ی سمێڵ: سەری سمێڵە کە قەف دەخووات.-مەردم: قاپی مەردوم. (باک.): پەنا٬ پەسیو٬ بەندەر٬ (ئەردە.): کەوورک
قەف و گوڵ
کاتێکە٬ کە دەغڵ بە تەواوی قەفی کردبێ و تاکتاکە گوڵیشی کردبێ
قەفانجەرە
ماشەی تووڵینی ماشەگرتن٬ باڵینەیەکی تووڵینە لە ژێر چتی قۆقزی دادەنێن بۆ ڕاوەستانی
قەفاندن
(باک.): پەنادان٬ بقەفینە:پەنابدە
قەفانچەلە
قەفانچەرە
قەفت
(باد.): جومگەی دەستی. (باد.):قول٬دەسک. –ەک گوڵ یا گەنم: دەسکێک گوڵ و قولێک گەنم
قەفش
(زا.):لەوەڕی کەم
قەفقەف
قەفی یەک لە دووا یەکتری ٬ قەفقەفی٬گرێ گ
قەفل
(باک.): باقە٬ (باک.): گورز٬ مەڵۆ
قەفلاندن
(باک.): سڕو بێ هەست کردن لە سەرمان. بقەفڵێنە:سڕکە
قەفلک
(باد.):ملوانکەی مەرجان و کارەبا
قەفلین
تەزین٬ بێ هەست بوون لە سەرمان
قەفی قامیشی
(باک.): چیتک
قەفەز
بێرکم٬ توولە٬ ڕکە٬ رکەە.(قەفەس)٬ چتێکە پەنجەرەدارە لەدار یا ئاسن دروستدەکرێ بو تێخستنی هەندێ باڵدار
قەفەزە
-ی سینگی: چۆلایی ناوسینگە بە پەراسووەکانەوە کە دەورەیان داوە ٬ ڕکەل. جوورە دۆڵابێکە پەرتووک و هەندێ چتی تری تێدەخرێ.قەفەزێکی گەورەیە لەسەر هێندێ گۆڕ دادەنرێ بۆ پارێزگاری گۆڕەکە
قەفەس
قەفەنگێو
چەند شیشە تووتنێکە ٬کەلەسەر یەک دانرابێ بۆ گەیین و ڕزی بێ
تەقەفیڕە(ئەردە)
فڵقەفڵق
(کە.):قوڵتەقوڵت.(کە.):فڵتەفڵت٬ ووشەیەکە لە ڕووی سووکییەوە دەکوترێ بە یەکێک٬ کە قسە بکات تا بێ دەنگ بێ
فیقەفیق
فیقەی یەک لەدوای یەکتری٬ فیکە فیک
لاقەفرتێ
جوولە ٬ مەڕو ماڵاتی کوژراو
قەرقەف
(هەورا.): جوورە دارێکە. (کە.):گرێ. (باک.): مەی٬ ئارەقەرە٬ بادە
قەفقەف
قەفی یەک لە دووا یەکتری ٬ قەفقەفی٬گرێ گ