تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەرپاچ
(بابا.):قامچی٬ (باک.): کەرپاچ
قەرپووز
قەلپووزی زین٬ کەلبووز
قەرپووس
قەرپوونە
کاسەی لامپا
قەرپک
(باد.):(باک.):قەفتک٬ گەرووی کراس و چتی ترە
قەرپۆز
قەرپووز٬ کاسە
قەرپۆس
قەرپیس
(باک.): گیایەکە
قەرپین
(باک.): قەرە بینا٬ شەش ئاگر٬ جوورە دەمانچەیێکە
قەرژنگ
(ل.):قرژاڵ
قەریسەک
(باک.): خووس٬ زوقم
قەرێ
(باک.): نێوی ئافرەتانە
قەرێچ
(باک.): قەرەچی
قەرێژ
(باک.): قرێژ٬ گەمارە٬ قەلێرە
قەرە
(ڕەوا.): ڕەشۆکی٬ بێ سەروبەر چاندن ٬ زەویێکی بکێڵرێ و ئاو بدرێ تۆی برنجی پێوەرکرێ و ووڵاخی لەناو کرێ و بیشێڵی تا تۆوەکەی تێکەڵ بە خۆڵێ بکات بەکردەوەی وا قەرە دەڵێن چونکوو ئەگەر گۆل گۆل بچێنرێ پوختترە. (موک.) وەرزێرێکە جووتی نەبێ. نیشان ٬ نیشانه٬ دیارکرد. (کە.) کەس:-م نەدی: کەسم نەدی. (کە.) هەرێم٬ لا٬ کن٬ نک٬ توخوون. دارەت: خۆی لەو دارەتە نادا: خۆی لەو قەرەیە نادا. گۆبەند و بڕوبیانوو: ئەم چتەی بۆ- داناوە: واتە بیکاتە گۆبەند و بیانوو. (موک.) کاڵەک لەقەرەگرتن: گوڵی کاڵەکی هەربە گوڵی پێش گۆپکە کردنی ئەگەر مێش لێی نەدابێ گەڵای خۆی لەسەر دادەنرێ و بە گڵ دادەپۆشرێ تا کرم لێی نەدا
قەرەباڵغ
قەرەبوو
چتێکە بدرێ لە تۆڵەی چتێکی تردا ٬ تۆڵه٬ لەبری٬ پاداش٬ سزا٬ چێرە
قەرەبوون
دەم چەشت بوون
قەرەبوونەوە
بەرو وورگی خڕو پڕ
قەرەبووکردنەوە
دانی چتێک بەکەسێک لە تۆڵەی چتێکی دا٬ تۆڵە بۆ کردنەو