تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەتار
(هەورا.): کاروانی ووڵاخی بەرزە کە بەرو دووا بڕۆن٬ ڕزن٬ ڕەسە.- ڕێگای ئاسن:ڕێزە ژوورێکی. ئاسنین تێکخراوە مەکینەی ڕاکیش بە سەر ڕێگای ئاسن دا ڕایان دەکێشێ. یەکێکە لە (12) بەندە کۆنە خۆشەکانی کوردی
ڕەوێڵەی قەتار
ڕێچکەی قەتار
قەتارچی
کەسێکە٬ کە ئاگاداری قەتاری ووڵاخان بکات٬ کاروانچی
قەتارکێش
ئامرازێکە بەقەد ژوورێکی قەتاری بە سەر ڕێگای ئاسندا ڕادەکێشی
قەتارە
چتی بەڕێز وەستاو٬ وەکو ڕێز بەستنی قازو قوڵنگ و چتی تر.بانەسەرە٬ پارچە خشڵێکی ژنانەیە لە زێڕ یا لە زێو دروستدەکرێ پێچی سەریانی پێدەڕازێننەوە٬ (موک.): بەرە. فیشەکدان٬ (باک.): کەژووێکە بار و سەر باری پێ لەسەر پشتی ووڵاخ قایم دەکرێ. خشڵێکە لە زێڕ یا لە زێو لە قەراخی کڵاوی ژنان دەدرێت
قەتارەبەستن
قەتارەکردن
ڕێزکردنی چت
لاقەتار
6-7 دێراوێک یان ڕێزە دێراوێکە کە بە یەک جۆگە ئاو بدرێ
هاوقەتار
چەن کەسێکن٬ کە خزمەتی گەورەیەک بکەن