تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەوشی قۆڵ
قۆڵ لە ئانیشکەوە تا سەرشان
قۆڵ
(باک.): جوورە عەرەبانەیێکی بێ پێچکە چتی قورسی پێدەکێشن٬ تیره٬ جووم٬ دەستەیێک لە مەردوم٬ ڕێگا٬ هەندێ. (ئەردە.): ئەستوور.(باد.):زەند٬ زەندک٬ پیل٬ هێچک٬ باڵ٬ نێوانی شان و ئانیشکێکییە ٬ -ی جلکان. دەستە٬ کۆمەڵە٬ (فە.):بازوەن٬ داری ئەملاو لای عەرەبانەیە. چتی ئەستوور٬ هەرێم٬ توور٬ توویر٬ ناوچە٬ -ی موکریان: ناوچەی موکریان
قۆڵ هەڵتەکاندن
قۆڵ هەڵتەکێن
سۆرانی تەکاندەر
بن قۆڵتخ
بن قۆڵنج
بڕوانە: بن قۆڵتخ
قۆڵاو
(فە.): هێلانەی مریشک و لانی سەگانە
قۆڵبڕ
دەستبڕ٬ ساختەچی٬ -ی: دەستبڕی٬ ساختەچێتی
قۆڵبەس
قۆڵبەست
ئەو کەسەیە قۆڵی بەندییان لە پشتەوە دەبەستێ. بەندییەکە لە پشتەوە هەر دوو قۆڵی بەسترابێ. –کردن: بەستنی هەر دوو قۆڵی گیراو و بەندی لە پشتەوە بۆ ئەوەی ڕانەکا. –ی : بەستنی هەردوو قۆڵی بەندی لە پشتەوە
قۆڵبەن
قۆڵبەند٬ قۆڵبەست
قۆڵبەند
بازی بەند٬ جوورە خشڵێکی ئافرەتانە لە ژێر یا لەسەر جلکانەوە لە قۆڵدەکرێ وەکوو بازنە وایە لە زێڕ یا لە زێوی دروستدەکرێ قۆڵبەندی باڵ٬ بازی بەند٬ باسک بەند
قۆڵت
قۆڵتخ
(ئەردە.): بنهەنگڵ
قۆڵتخ
بنهەنگڵ٬ بنەگڵ٬ بنەخڵ٬ بنکەش
قۆڵتڕ
ووتەیەکە لە ڕووی سووکیەوە بە مەردومی پیری داکەوتوو دەکوترێت
قۆڵداخ
قۆڵقۆڵ
دەستەدەسته٬ چینچین
قۆڵمە
قۆڵنج
قۆڵتوغ٬ بنهەنگڵ٬ (بابا.٬هەورا.):کۆڵنج٬ نەخۆشیێکە لە سەرماوە دەماری شان و ملان ڕەق دەبێ دەست بە ژانێ دەکەن. بۆ ئارامکردنی ژانی شان و ملی قۆڵنجدار زەنجەفیل و دووگ تێکەڵ یەکتری کرێن و سەرشان و پیلی پێ چەوور کرێ لە گەرماوێدا ئارەقەیێکی باش دەکات و شان و پیلی نەرم دەبێ ئەوسا قۆڵنجی بشکێنرێ باشه٬ زاخ و زەنجەفیل و شیریش زۆر باشه٬ ڕەشکە بە کوتراوی لەگەڵ دووگی بکوترێ و گەرمی بکەن و قۆڵیدا بنێن زۆر زۆر باشە
قۆڵندەر
(باک.): گیشەی دارییە
قۆڵهەڵماڵراو
قۆڵهەڵماڵین