تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆز
کووڕ٬ چەماوەوە٬ جووان٬ لاوچاک٬ شەنگ٬ شۆخ٬ هەڵکەوتوو٬ نایاب
حارەب قۆزی (کە.، هەو.):
گیایەکی هاوینی تا دوو بستان بڵند دەبێ، گەلایەکانی وەهی هێرۆی دەچێ لە سەری تەنها گوڵێکی بەقەد سێوێکی گەورە بەڵان وەکوو هی گوڵەبەڕۆژە لەپێشدا سوورە کە گەڵای وەراند سەلکی گوڵەکەی بە شینی دەنوێنێ بۆ دەرهێنانی کۆلکەکەی نیو بەژن هەڵدەکەنرێ کۆلکەکەی زۆر قورسە و لیچق و زەردە دەڵێن بۆ هەوێنی زێڕ دەبێ یا خۆی دەبێتە زێڕ حۆقەی ٦‏ دیناران دێنی.
عارەب قۆزی
گیایەکه پێنج شەش قۆڵێ هەیه بەزەویدا پان دەبێتەوه بەرو پشت و کەناری گەڵایەکانی تووکدار و دڕواوییه ڕەنگی گەڵایەکانیشی شینێکی سپی پاته نێرتکەکەشی تا دوو بست بڵند دەبێ و گوڵێکی ڕەنگ شینی تۆپی بەسەرەوەیه.
قۆزاخە
-ی لۆکە:کەلووی پەمۆ.گوڵی بەری پەممۆ. –ی پەمۆ: گاڵ٬ گۆزک٬ کەلوو٬ تۆربەو تێکوڵی پەمۆیه٬ -ی ئاوریشم: چتێکی گردە کرمی ئاوریشم هەڵیدەپێچێ. قۆزڵاخە٬ کاسه٬ خڵێف
قۆزایی
جووانی٬ شەنگ و شۆخی٬ (ئەردە.): قۆقزی٬ بڵندایی
قۆزتنەوە
لەحەواوە گرتنەوەی تۆپ و چتی تر بە دەست و بردی
قۆزراوە
چتێکە وەکوو تۆپ و چتی تر لە حەواوە بگیرێتەوە
قۆزڵاخ
(ئەردە.): قۆزاخە
قۆزڵاخە
(ئەردە.): قۆزاخە
قۆزڵاخەی لۆکە
(ئەردە.): قۆزاخەی لۆکە
قۆزڵاخەی هەوریشم
قۆزاخەی ئاوریشم
قۆزڵاخەی گەنم
(ئەردە.): کیفی گوڵە گەنم
قۆزی
جووانی٬ شەنگی٬ شۆخی٬ (باک.): گۆشە
قۆزی چاڤ
(باد.):قولینچکی چاو
قۆزین
کۆخین٬ کۆکین
قۆزێتی
شەنگی
قۆزێنی
جووانی٬ شەنگی٬ قۆزێتی
قۆزە
(جا.٬هەورا.):کۆخه٬ قفه٬ کۆکە٬ قۆخە
قۆزەبەرد
گڵەوەرز٬ قەوزه٬ قەوزە بەرد
قۆزەسیاوە