تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قولان
(کە.): گەمەیێکە لە پشتەوە منداڵێک لاقێکی بڵند دەکا و قامکی دەگرێ و لەسەر لاقێکی ڕەپێی هاواڵاکانی دەنێ
قولانج
(باک.): بانگ٬ (باد.):قیلاج٬ نێوانی دوو قامکی گەورە و دۆشاومژەی ئاوەڵەیە بۆ چت پێوان
قولاندن
هەرا کردن بەدەنگی بەرز
قولانچە
قالۆچە٬ گوو خلێنکە٬ قالۆنچە
قولاپ
نهک٬ چەنگاڵ٬ دریشەیێکی چقەداری تیژە بە لووتەکەی چەرمی پێ کوندەکرێت و بە چقەکەی دەزوو لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە دەرەوە. ئاسنێکی لووت تیژی چەماوەیە چتی پێدا دەکرێ. –ی ماسی گرتنێ: شەوکە٬ شەوک. نەق٬ قولەپێ٬ قولاپه٬ -ی کڵاوی ژنان
قولاپدووزی
قووندەرز٬ دروونی چت بە قولاپ
قولاپدۆز
کەسێکە بە قوڵاپی چتی بچنێ و بدروێ
قولاپێ
(جا.):قولاپە
قولاپێ ماسی گرتنی
قولاپە
قولەپێ٬ گووێزنک٬ قاپەڕەقە٬ ڕەگەکەی پشتەوەی پانیە یه٬ گوهیشک. چتێکی لووت چەماوەی تیژە دەگیرێنرێتە هێندێ چت
قولاچ
قولاچە: قالۆچە
قولب
قولباریک
قولبوون
قولزاندن
(باک.): قەدکردن٬ چەماندنەوە
قولزین
قەدبوون٬ چەمانەوە
قولقولاندن
جوورە یارییەکی دوو دەستەییە قامکی لاقی چەپ لە پشتەوە دەگرن بە دەستی ڕاست لە پشتەوە وە لەسەر پێی چەپ بە هەنگڵە شەڵە دەچن بۆ یەکتری
قوللە
چپه٬ کڵاوه٬ قوڵەپۆپه٬ پۆپه٬ تۆقە سەری چتی
قوللە
کۆپ٬ کۆت٬ گووپک
قولمشت
(کە.):نێوچنگ٬ نێو مشت