تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوونەجووڕە
(ڕەوا.خۆ.):نێوەڕاستی پشتییە تا قوونی مریشکی کوژراوەوەیە
قوونەخەو
قوونەدەرز
جوورە دروومانێکە وەکوو ماکینە وایە نێوانی تەقەڵەکان بەتاڵ نابێ
قوونەزەبرۆکە
قوونەقوون
کەو بە- دەڕوات:بەهەڵبەزهەڵبەز دەڕوا٬ (بابا.):قنەقن٬ خاو٬ سست٬ تەمبەڵ.بە-ڕۆییشتن:بە لۆقەلۆق وە سەر بەرزیان کەوتن
قوونەنیشک
(هەو.):ئانیشک
قوونەوتلوور
خلۆر٬ قنگەوتلوور٬ خل٬ خول٬ خلۆر.-بوونەوە: خلۆربوونەوە.-کەوتن:درێژبوون٬ڕاکشان٬ -بوون:زیزبوون
قووپک
بەرزییەکە لە ناوەڕاستی تەختانێکیدا. پشتی دەرپەڕیو
قووچ
(بۆتا.):کەڵەبەرد. تەڵەی داعبایان. قیت٬ بڵند٬ بەرز٬ شاخی بەرز و درەختی بڵند. باڵابەرز. (دزە.):یەکێکی درێژە٬ کە کوورت بووبێتەوە
قووچان
-یچاو:چاولێکنان٬ پێوەدران٬ چووقان٬ لێکنران٬(هەورا.): قووچنای
قووچاندن
چووقاندن بۆ دەست و چاو و دەم بەکاردەبرێت ٬ لێکنان٬ مچاندن٬ نوکڕاندن
قووچانن
قوچاندن٬ دەم نان بەیەکدا٬ لێکنان٬ پێکەوەنان
قووچاو
دەم و چاو یا دەستی لێکنراو
قووچکە
قنج٬ قووچەکەی سەر دیوارو چیاو جێگایانی بەرز.-ی قیت: بڵند٬ قەڵاقووچکە
قووچیان
لێک دران٬ قوچلاندن
قووچەک
چەند چتێکە لەسەر یەکتریدا بنرێ بە قووچی
قووچەکە
(هەو.):قووچکه٬ (هەورا.): هەڕە٬ پارچە زەوییە کە ٬ کەمێک٬ قووچ و قیت بێ سا دەستکرد بێ یا خۆڕسک. (پیر.):ئەنگوستیلەی دروومانێ
قووڕی
چادان. قۆڕبوون٬ وەتابا٬ گونزل بوون
قووڕە
دەنگێکی کە لە قوروسکە گەورەتربێ-ی پێدەڵێن٬ دەنگی سەگێک و تاژییه٬ کە ئازاری پێ گەیشتبێ. قۆڕە. بۆڕەی گایە
قووڕەقووڕ
قووڕەی سەگێکی ئازار پێگەیشتووە بەبێ پساندنەوە٬ تووڕەتووڕ