تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵتەی ڕان
ئەستوورایی ڕانی٬ مەشکەڕان٬ شلکەی ڕان
قوڵخ
خانووێکی بچووکە لەسەر ڕێگادا دروستکرابێ بۆ ئەستاندنی خەرج و باج لە مەردوم
قوڵدان
(هەورا.): چڵدان٬ قوڵتیان
قوڵدرێژ
داهۆڵ٬ لاقدرێژ
قوڵدڕ
(ئەردە.): مەردومی بێ شەرمی بێ ئابڕوو٬ قوڵچماخ
قوڵسان
(گەر.):کۆڵمک
قوڵغ
خانووێکی گچکەیە لە سەر ڕێگایەدا دروست دەکرێ بۆ ئەستاندنی باج لە خەڵکی. جووان
قوڵف
(هەورا.): دارکونێرە.(زا.):قڵف٬ دەسە٬ دەسک٬ هەنگڵی دیزەوگۆزە و ئیتر٬ قوڵپ٬ چەپل٬ چەمل. جێگا دەستە لە هەموو چتێکیدا ٬ کە پێی هەڵبگیرێ. قفل(قفڵ). قوڵفی دوگمە
قوڵف لێنان
مەبەس لە سەنگین و گران ڕاگرتنی یەکێکە ٬ کە سەنگین و گران بێ. قڵف لێنان لە دیزەو گۆزە و ئیتر
قوڵفچادر
قوڵفی چادر و خێوەت
قوڵفە
ئاڵقه٬ قافکە٬ قاف٬ قوڵف٬ قڵف٬ جوورە گرێدانێکە بە قوڵفە تا ئاسان بکرێتەوە٬ گرێ قوڵفه٬ قوڵفک. (ئەردە.): ئاڵقەیێکە دەنرێ لە هەموو چت. چەند ئاڵقەیێکە لە خێوەت و دەوار لە یەکتر هەڵدەپێکرێن
قوڵفەقوڵف
دەسکی گۆزە و دیزە و چتی تر
قوڵقوڵانچکە
قوڵقوڵانە
(ئەردە.): بالینە: قەلقەلانچکه٬ ئاڵقەیێکە لە کۆنە پەڕۆو لەسەر سەر دادەنرێ تا تەبەقەو چتی لەسەر دانرێ
قوڵقوڵە
(شن.):ئێسکی نێرو مێی لەسەرەوەی ڕانی. (هەو.):نێک٬ ئەسکنجه٬ زیزەڵە. ناوی کانیەکییە ٬ کە لە گوندی (بەیرەم.) ی هەڵدەقوڵێ کەوتۆتە نێوانی ووڵاتی مەنگوڕو گەوورکانەوە و دیبۆکرییه٬ یەکێکە لە دێهاتەکانی قازییان لە نزیک سابڵاخی ڕەنگین. قوڵتەقولتی شلەمەنییە لەسەر ئاووری
قوڵقوڵە
قەڵپەزە: فووارە
قوڵنگ
جوورە باڵندەیەکە لەگەڵ قازی پێکەوە گەرمێن و کووێستانێ دەکەن٬ لاق و ملی درێژە وەکوو شینە شاهۆی دەچێ. هەندێکییان دەمی خڕو لووت درێژە٬ جوورە پاچێکی یەکدەم و دوو دەمیش هەیە خاکی پێ هەڵدەقەنن٬ دیواری پێ تێکدەدەن٬ قوڵینگ٬ کولنگ٬ کولینک٬ قوڵنگە٬ (جا.):دارێکە سەر دوو فلیقانە بۆ میوە لە لکە بەرزەکانی درەختان لێ کردنەوە٬ چەڵاک٬ بازگه٬ قوتکە
قوڵنگە
قوڵنک٬ پاچێکی یەکدەم و دوو دەمیشی هەیە بۆ خاک هەڵکەندن بە کار دەبرێت
قوڵنگەی فیلەوان
فیل کوت٬ کەژە
قوڵپ
بڵقی ئاو لە کانیدا لە کاتی هەڵقوڵانیدا٬ هە نیسکی گریان٬ (هەورا.): پێنجقڕانی تۆقەسەری ژنانە. بڵقی چتی شل لە سەر ئاوور.قڵپ٬ قلف٬ قوڵف