تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوو
(ئەردە.): قووله٬ هەرا٬ خولوو٬ قاڵ. باڵندەیێکی سپی و تووک نەرمە هێندەی دوو قازان گەورەیە ملیشی بەقەد ملی دوو قازان درێژە و بڵندە٬ کەوی دەکرێ و گۆشتیشی دەخورێ و باڵندەیێکی دەریاییە
بێ قوون(باک)
بێ بنچینەو بێ ڕەچەڵەکە
قامکی قوونێ
ئەرنەمووتێ٬ قامکی ناوەندێ
قسە قووتدان
قسە قووتدانەوە
قوواش
(زا.):قوشقن
قوواقوو
(ئەردە.): قاوەقاو٬ قووله٬ خوڵوو٬ هەرا
قوواڕەقوواڕە
(ڕەوا.):قڕەقڕی بۆقانە
قووت
ڕووت٬ کۆت٬ خوواس٬ هەمیشە لە دووای ڕووت بەکاردەبرێ: ڕووتوقووت. زاد٬ رۆزی٬ ئەوەی مرۆی پێدەژی. لووش.-دان: پارووێک یا قومێک ئاو یا چتێکی تر بەگەروودا ڕۆبردن. نقووم. –کردن
قووت وڕووت
قووتار
(خۆ.):لێکردنەوەی لق و پۆپەی دارە مێوییە تا لقەکانی ناوەڕاستێ بەهێز بن و بەری زۆر بگرن. (خۆ.)قونێر
قووتدان
بردنەخووارەوە بە گەروودا کردن٬ بەگەروودا ڕۆهێشتن٬ بە گەروودا بردنەخووارەوە٬ لرفاندن٬ هشتاڤتن٬ (کە.):چۆقدان٬ (باک.): دابەلیاندن. قووتدە:(باک.): داورە. پێ-:داقوورتاندن
قووتدەر
قووتچوون
چوونەخووارەوەی چتە بەناو چتێکی تردا٬ پارووەکە قووتچوو: قووتدرا٬ ڕۆلە ئاوەکەدا قووتچوو:ڕۆچوو
قووتکردن
قووتدان٬ نقووم کردن٬ لووش کردن٬ هەڵ لووشین
قووتکەر
قووتی
(زا.):قوتوو
قووتە
ڕووته٬ ڕووتەڵ٬ (لەگەڵ ڕووت)ی نەبێ بەکار نابرێ وەکوو ڕووتەو قووتە. نقووم بوون. قوڵتە٬ خۆ لە ئاو هەڵکێشان
قووتەرە
بڕوانە:قۆتەرە
قووتەڵ