تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاقلەجنۆکە
(هەورا.): چەقچەقۆکە٬ شەیتانۆکه٬ هێلکە شەیتانۆکە
قاقلەسۆنە
قاتلەسووینه٬ قەپانجەرە٬ باڵینە
قاقم
سموورەی سپی پێستی وی زۆر گرانبەهایە
قاقنەک
(فە.):ژەک هی هەموو گیان لەبەرێکی
قاقوم
گیان لەبەرێکە وەسمۆرەی دەچێ پێستەکەی سپی و نەرم و زۆر گرانە
قاقۆ
(باد.):نێوی مرۆڤانە لە قاق٬ قاقا٬ هێک٬ وەرگیراوە
قاقیشک
(باک.): قاژوو
قاقیژە
(بار.):قاژوو
قاقە
(ئەردە.): قاقا
قاقەز
کاغەز٬ چتێکی تەنکی سپی و لووسە لە لۆکە یا لە پووش دروستدەکرێ بۆ لەسەر نووسینی.-ی دێغ دێغ: قاقەزی خەتخەت
قاقەزی پەرداخ
قاقەزی زمپارەیە٬ قاقەزێکە ڕوویەکی زوورە تەختە و ئاسنی پێ دەڕنرێ و خاوێن دەکرێتەوە و لووسدەکرێ
قاقەیچک
(باک.): گەروو٬ (باک.): قاقری
قالان
(باد.):شیربایی
قالاوەڕەشە
قالب
لەش٬ تەن٬ بەدەن٬ بەندەن٬ چەلم٬ بونیە٬ (ئاکۆ.بڵ.):قالک. قالبی قۆندرە و هەموو جوورە پێلاوێک و ئیتر. چوارچێوەیەکە چتی تێدا بڕێژرێ وەکو قالبی خشت. بەو دەرەجەیەش دەڵێن کە زێڕو زێو و هەموو جوورە کانێکی تێدا دادەڕێژرێ. پارچە زەوییەکە ٬ کە بە بەیار هێڵرابێتەوە بۆ داچاندنی مەرەزە. قالبەسابوون
قالب تاق
قالبێکە خووار وەکو تاق دروستکرابێ
قالبسووک
ئازا٬ چوست
قالبگران
تەنبەڵ
قالووشک
تێکوڵی داران٬ وپیستەکەی
قالوون
قەلوون٬ قەلیان