تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قارەوانە
قەرەوانە٬ لەگەن و ئامانێکە زۆر زلە بۆ ئەوەی چەند کەسێک نانی تێدا بخۆن
قاز
(هەو.): بەلەبار هەڵکەوتنی هەلووکی دەڵێن لەکاتی کەوتنە سەرزەویدا. باڵندەیەکی سپی و گەورە و ملدرێژەو ئاوی و ماڵی و کێویش هەیە دندووکی پانەو لە مراویش گەورەترە
قازاخ
جووان٬ شیرین و ناسک٬ نازدار٬ پاک و خاوێن. (ئەردە.): بێ ژن٬ عازەو
قازان
(هەورا.): مەنجەڵ٬ تیان٬ تیانە
قازانج
سوودێکە لە کڕین و فرۆشتنەوە دەست بکەوێ. داهات٬ هۆ٬ بەهره٬ سوود٬ دەسکەوت٬ دەستگیر٬ کەلک٬ هاڤل٬ هەو٬ کار٬ (هەورا.): سوو٬ (کۆ.) ئایە. (باک.): بەرخووەر٬ باو٬ بای٬ لای.- ی تۆیە: باوی تۆیه٬ بای تۆیە٬ لای تۆیە.- دار: پڕسوود. بێ-: بێ سوود.
قازانج بەنیوەیی
کڕین و فرۆختی دوو یا چەند کەسانە بەسەر مایەی هەموویان بۆ ئەوەی کە قازانج بکەن بەدوو یا بە چەند بەشەوە
قازانج دەر
(هەورا.): مردەخۆر٬ سوودخۆر
قازانج کردن
سوودکردن٬ بردنەوه٬ کەڵک وەرگرتن٬ دەستکەوتنی قازانج
قازانقوڵفی
نێرو مێیەکە ئێخەی پێدا دەخرێ
قازانچە
(هەورا.): مەنجەلۆک٬ دیزە
قازانەسەر
(ئەردە.): مەلێکی چنگداری بەهێزە سەری باڵندەی تری پێ هەڵدەقەنێ٬ ە: قازانەسەرە
قازم
(باد.): بەنێکه٬ کە لە کوڵک و خوری ڕێسرابێ
قازمانە
میوەیێکی مەیلەو سوور و شیرینە وە قەیسی دەچێ٬ قەورەڵوو٬ (کۆ.) قاسمانە . هەڵووچه٬ هەڵووژە
قازمەکی
یەکێکە لەبەرەکانی دارەمازوو وەک دەنکە تەزبیح وایە
قازومێشەسی
قازوقوڵینگ
قازووخ
سینگ٬ هۆره٬ گوڵمیخ
قازووقوڵنگ
قازوقوڵینگ٬ قازومێشەسی
قازووچ
(باک.): باریک٬ لەڕ٬ لاواز٬ بێ تین
قازڵاخ
(ئەردە.): قازەڵاخ٬ قازڵاخی
قازی بازی
(خۆ.٬ کۆ.): جوورە قالۆچەیێکی باڵدار و سەوزە ٬ ووزووزه٬ زمزمۆک