تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شوقاق (ئەرده.)
شوقاقی
بڕوانه: شقاقی، دەردێکه لە چووارپەلی ووڵاخان دەدا شەقاشەقاری دەکات.
شووقاق (موک)
دە ڕۆژەی ـ : دە ڕۆژەکانی سەرەتای بەهارێیه.
شووقاقی
نەخۆشیەکی یەکسمانه هەموو لەشی یا دەستەکانی تووک هەڵدەوەرێنی و کڕێژی لێ پەیدادەبێ گۆرەوی لێدەخرێ تا خاوێن بێتەوه و خووێنی تێ دەتزی و بنی خمی لێ دەدرێ تا چادەبێتەوە.
شڵەقاندن
گراژندن، شەقراندن، (خۆ.) شەپاندن، ڕاوەشاندن، جووڵاندنی چتی شله له مەشکه و چتی تردا.
شڵەقانن
شڵەقاو
چتێکه شڵەقابێ.
شیرقان
شریقه.
شیرقاندن
شریقەکردن.
شەقار
شەقارشەقار
قەڵەشت قەڵەشت، قڵیش قڵیش، چتی زەنگ زەنگ، هەرال هەرال، ووردخاش، (ئەرده.) ووردوخان.
شەقارشەقاربوون
قەڵشینی پێستی ئەندامی مرۆڤانو ئیتر.
شەقارشەقارکردن
قەڵشاندنی پێستی ئەندامی مرۆڤان و ئیتر.
شەقازلله
شەقاشەق (ئەرده.)
شەقشەقە. شەقای شەق. ئەملا و ئەولا.بەهەموولایەکیدا غاردان.
شەقاقلووس (ئەرده.)
شەقال (باک.)
کەوشی کۆن، پێڵاوی کۆن. چەقاڵ و بەقاڵ.
شەقام
ڕێگای زۆر بەرین و ڕاست بە نێو شار و هەندەراندا، شەقاو، شاڕێ، شاڕێگه. لۆق، شەقاوه، هەنگاو، شاقاو. (زا.) گاو، پێنگاڤ.
شەقان (کە.)
شەقێن، چەوگانـێن، جووره گەمەیەکە.