تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قای
(زا.):تیپی پرسیارە
قایش٬قاریش
پشتێندی چەرمینەو پتەو و بەتینە
قایم بوون
پتەوبوون٬ جێگیربوون
قایم کردن
بەستن٬ ژەنن
قایمکار
کەسێکە چتی باش و قایم هەڵگرێ. –ی: چت باش و قایم هەڵگرتن
قایمە
کەپرێکە لە ناو حەوشان و باغاندا بۆ دارە مێوی دروست دەکرێ تا پێی هەڵچێ
قایمە
(ئەردە.): هیچ بە هیچ لە کاتی شەترەنجێدا بە کاردەبرێ کە هیچیان نەیبەنەوە. پتر٬ زۆرتر٬ زۆرمە٬ زۆرمە. خۆکۆ کردنەوە و ئامادەبوون بۆ چتێک ٬ دارا خەریکی –یە. کاتی تەنگانە ٬ دانەوێڵەکە دەست پێوەبگرە بۆ قایمه٬ زۆربەی چت قایمەی لە شەکرەکەی هاتووە. یاساو دەستوورێکە ٬ کە لە یاری دامە و شەترەنجێدا هیچ کەس نەیباتەوە یا هیچ لایەک نەیبەنەوە.-ی مێوێ: دێلی ٬ ماهشەل
قایمەکردن
قاییش
پانێر٬ پارێن(گووێرەکەی پار). پێست و چەرمی خاراو و خۆشکراوی ڕەنگ کراوە
قاییش پێ کشاندن
قایل نەبوون٬ قۆڵ نەکێشان
قاییشکێش
(باک.): لاگر٬ لایەنگر. (باک.): -ی:لاگری٬ لایەنگیری
قاییل
ڕازی٬چاوتێر٬ (باک.): بەششین.-بوون:بەششین.-کردن:بەششاندن.نا-بوون:سەرلەقاندن٬ سەرهەژاندن.-ی:ڕازێتی٬ چاوتێری
قاییم
ڕەق٬ پتەو٬ پکێت٬ مەحکەم٬ توند٬ پاڵەپاڵ٬سەخت٬ جەخەت٬ قرار٬ کۆرس٬ ستوور٬ کرار٬ کەیار٬ دووباد٬ بەهێز٬ پایەدار٬ ڕاوێسیاگ٬ سفت٬ پاوەجێ. –بوون: تەڤزین٬ گووریخ. لێکردن: تێخستن٬ لێ قایم کردن. –کردن: تەڤزاندن٬ ڕاگیر کردن٬ پێوەدراو٬ داخراو٬ ژەنیاگ٬ بەسیاگ٬ شاردراوەوە٬ شاریاگ
قاییم نووێژ
قاییمکار
قایمکەر٬ کەسێکە چتی قایم کات یا کاروباری پوخت بێ یا چتی گرانبەها بشارێتەوە
قاییمکردن
سفت کردن٬ پاوەجێ کردن٬ توند کردنی تایەو بار و چتی تر.چتەکانت قایم هەڵگرە. شاردنەوە ٬ پەنهانکردن
قاییمی
مەحکەمی٬ پتەوی٬ توندی و بەهێزی چت
قایەخ
دەستەکەشتی٬ لۆتکە٬ کەشتی چکۆڵە٬ جوورە بەلەمێکە لە ئاوێدا پێی دەپەڕنەوە
قایەخەوان
کەسێکە قایەخی باژووێ
قرم قایم بوون