تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قازانج
سوودێکە لە کڕین و فرۆشتنەوە دەست بکەوێ. داهات٬ هۆ٬ بەهره٬ سوود٬ دەسکەوت٬ دەستگیر٬ کەلک٬ هاڤل٬ هەو٬ کار٬ (هەورا.): سوو٬ (کۆ.) ئایە. (باک.): بەرخووەر٬ باو٬ بای٬ لای.- ی تۆیە: باوی تۆیه٬ بای تۆیە٬ لای تۆیە.- دار: پڕسوود. بێ-: بێ سوود.
قازانج بەنیوەیی
کڕین و فرۆختی دوو یا چەند کەسانە بەسەر مایەی هەموویان بۆ ئەوەی کە قازانج بکەن بەدوو یا بە چەند بەشەوە
قازانج دەر
(هەورا.): مردەخۆر٬ سوودخۆر
قازانج کردن
سوودکردن٬ بردنەوه٬ کەڵک وەرگرتن٬ دەستکەوتنی قازانج