تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قازان
(هەورا.): مەنجەڵ٬ تیان٬ تیانە
قازانج
سوودێکە لە کڕین و فرۆشتنەوە دەست بکەوێ. داهات٬ هۆ٬ بەهره٬ سوود٬ دەسکەوت٬ دەستگیر٬ کەلک٬ هاڤل٬ هەو٬ کار٬ (هەورا.): سوو٬ (کۆ.) ئایە. (باک.): بەرخووەر٬ باو٬ بای٬ لای.- ی تۆیە: باوی تۆیه٬ بای تۆیە٬ لای تۆیە.- دار: پڕسوود. بێ-: بێ سوود.
قازانج بەنیوەیی
کڕین و فرۆختی دوو یا چەند کەسانە بەسەر مایەی هەموویان بۆ ئەوەی کە قازانج بکەن بەدوو یا بە چەند بەشەوە
قازانج دەر
(هەورا.): مردەخۆر٬ سوودخۆر
قازانج کردن
سوودکردن٬ بردنەوه٬ کەڵک وەرگرتن٬ دەستکەوتنی قازانج
قازانقوڵفی
نێرو مێیەکە ئێخەی پێدا دەخرێ
قازانچە
(هەورا.): مەنجەلۆک٬ دیزە
قازانەسەر
(ئەردە.): مەلێکی چنگداری بەهێزە سەری باڵندەی تری پێ هەڵدەقەنێ٬ ە: قازانەسەرە