تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەرمان نامە
تۆماری دەوڵەتی
فەرمانبەر
ملکەچ٬ گووێدێر٬ ژێردەست٬ کەسێکە فەرمانی گەورەیەک بەجێ بێنێ.-ی:ملکەچی
فەرمانبەردار
فەرمانبەر٬ڕام.-ی:ملکەچی ٬ژێردەستی٬ ڕامی
فەرماندان
فەرمانکردن٬ خشا(ئاوێ.):تێخوڕین٬ تێراخڕین٬ دەنگدان
فەرماندە
فەرماندەر
دەوڵەتگێڕ٬ فەرمان بین٬ هۆمان٬ پێشدار٬ خشەئیته٬ چەترمان٬ کەسێکە فەرمان بەدەست بێ٬ فەرماندە.-ی:کاڤلەپ
فەرماندەر
فەرمانده٬ سەرلەشکر٬ فەرمانڕەوا٬ چەترمان٬ فەرماندار٬ دەستووردەر.-ی:پێشەنگی کاروبار پێکردن
فەرمانڕەوا
کەسێکە فەرمانی بڕبکا و دەستەڵاتداربێ.-یی:دەستەڵاتداری٬ فەرمان بڕکردن
فەرمانکردن
فەرماندان بە چتێک٬ تێراخوڕین
فەرمانکرن
بڕوانە:فەرمانکردن
فەرمانگێڕ
میری٬دەوڵەت
فەرمانگە
دایرەی میری
فەرمانی
(باک.): جوورە کەوایەکە
فەرمای
(هەورا.): فەرموون
فەرمایش
فەرمووده٬قسەی پیاوی گەورە
فەرمایشت
فەرموو
ووشەیێکە لە شێوەی ڕێز و شێوازێدا بەکار دێنرێ بۆ بانگ کردنی یەکێک بۆلای خۆت یا بۆ ژوورەوە یا بۆ خوواردن یا بۆ ڕێگادان یا بۆ ئاخۆتن و ئیتر٬ فەرموو ژوورێ: وەرە ژوورێ٬ فەرمووبڵێ:دەبڵێ٬ فەرموو بخۆ:دەبخۆ
فەرموودە
فەرموون
بۆ ئاخۆتنی کەسێکی بە کاردەبرێ کە ڕێزی بگیرێ٬ بەناوی ڕێزگرتن بۆ چەند کەسێکی ئامادەش بەکاردەبرێ بە واتا:وەرن٬بخۆن٬بدوێن
فەرهاد
نێوی نێرینانە.پاڵەوانی چیرۆکی شیرن و فەرهادێ لە ڕێگای شیرین دا زۆری چەرمەسەرە و کارەسات بەسەرهات و بەئاوات هەرنەگەیشت