تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەتیر
هەویرێکە هەڵنەهاتبێ و خاوبێ نانێکیشە هەویرەکەی هەڵنەهاتبێ٬هەڵنەهاتگ٬ بێ مایە٬ نەترشیاگ
فەتیرە
نانی فەتیری٬ هەڵنەهاتوو
فەتیل
(باک.): فتیلە
فەتێ
ناوی کوڕانەو کورتکراوەی فەتحوڵڵایە
فەتە
کورت کراوەوەی فەتحوڵڵایە
تافەتاف
ڕۆیشتنی ئاوێکی زۆرە، کە بە خوڕ بڕژێتە خووارەوە. هەڕەت، کات
تافەتافیەتی
هەڕەتیەتی
تریفەتریف
تریفەی یەک لەدووای یەکتری
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
خەفەتان
(ئەردە) داری سەولەی کەشتیوان.(ڕەوا،باک)هەوڵدان، تەقەلادان، خەفتیان. پەیوەندێکە لەپاییزاندا دەکرێ تا بەهاری سەوز نابێ لە بەهارێدا لەگەڵ دارە کە سەوز دەبێ، گەنمێکەپاییزێ بچێنرێ. کراسی شەڕێ، جوورە کراسێکی لە اوریشمی خاو دروست کرابێ لە کاتی شەڕیدا لەبەر دەکرا. جلکی شەڕێیە، کە لە بن زرێ لەبەردەکرا
خەفەتبار
پەژیو، دڵیڕ، خەمگین، پەرۆشدار، بارگران،دڵتەنگ، دڵکوڵ،تەمبار، پەشێو.-بوون: قژیلاندن.-ی دڵتەنگی، خەمباری
خەفەتدار
نەهارهزگ، خەفەتبار.-ی:نەهارەزگی، خەفەتباری
خەفەتدان
خەفەتکار
خەفەتەدەر، خامۆشکەر، کپکەر، بێدەنگ کەر.-ی خەفەتدەری،بێدەنگ کردن
دافەتان
داڕزان،داوەشان،(کە.)دافەتیان،ڕزان،داقنان.
دافەتاندن
داڕزاندن،داقناندن،ڕژاندن.
دافەتاو
ڕزاو،داڕزاو،داوەشاو،ڕزیو،داقناو.
دافەتین
سێفەترشە
فەتارفەتار
شەقارشەقار٬ هەلاهەلا
مافەتە
(هەورا.): کرمێکە لە نێو گیایدایە چقڵی گیای بە لەشییەوە نووساوە ئاژاڵ کە بیخوا پێی دەمرێ. دەردێکی ئاژاڵان و مرۆیانە. خۆرە. گیایەکە ماڵات بیخوا پێی دەمرێ. (پژ.): ڕێنج٬ (گەورگ و مەنگوڕ)گیابڕ. لە لای مەردوخی سورقە کرمێکی گچکەیە لە نێو کاو کۆڵیدایە مەڕ بیخوا پێی دەمرێ
کڵفەتبار
خاوەند ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتدار٬ خێزاندار.-ی: خاوەندێتی ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتداری
کڵفەتدار
کلفەتبار٬ خاوەند ماڵ و منداڵ٬ -ی :کلفەتباری ٬ خاوەندێتی ماڵ و منداڵ