تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فنتۆلی
(باک.): جوورە تفەنگێکی قوڵەیە
فنج
(باک.): گاشەبەرد٬ بەردی گەورە
فنجان
جوورە ئیستیکانێکی کورت و پەلە لە چینی دروست دەکرێ و قاوەی تێدا دەخورێتەوه٬ فینجان
فنجان بڕ
جوورێکە لە کاری هەویر٬ کە بە فینجان دەکرێ
فنجانێن
فینجانێن٬ جوورە یارییەکه٬ کە بە فینجان دەکرێ
فند
(دزە.): شەمچه٬لێ خرێنه٬ مۆم٬ (گەرمێن) رستەیەکە لە دەزوو و میوی وەکوو مۆم (شەم.) دەیسووتێنن٬ لە بەزو شەمێ دروست دەکرێ هی بەزی دەکەنە مۆم و هی شەمێ٬ کە دەکهنە فند٬ فندک لەناوی ویدا دەزووی با دراوی تێدایە و بە ئاگر دەکرێ
فند
(باک.): شەم٬ مۆم
فنداشەمال
(باک.): ناوی چیرۆکێکی کرمانجییە
فندانک
(باک.): شەمدان٬ مۆمدان
فندق
(دزە.): بە هەموو چتێکی چکۆڵە و جووان دەڵێن فندق. (خۆ.) جوورە قۆچەقانیەکە لە کارتەی چناری کەوانەیەکی دروست دەکەن و ژێیەکی دوو قەدی لە هەردووک سەرەکانی قاییم دەکەن پەڕۆیەک یا هەمبانەیەکی لە نێوەڕاستی ژێیەکاندا وەکوو قۆچەقانی لێ دەکەن بێ لاسک هەرسەرەی لە نێوقەدی ژێیەکی دەخەن ئەوسا ووردە بەرد یا گرمۆڵەی قوڕی ووشک لە نێوی دەنێن ڕایدەکێشن و دەیهاوێژن زۆر دوور دەڕوا و زۆر بەهێز و ئەنگێوەیە. (موک.) بەری دارێکییە ٬ (باک.): بندەق٬ وەکوو پستە وایە بە سووێر کراوی دەخورێ
فندق شکاندن
چەقەلێدان٬ بەقامکی هەردووک دەستان چەقەنەلێدان.
فندک
(شکا.):شەمچە٬ لێخڕێنە. زەویەکە لە بۆتانێدا. (باک.): مۆم شەم
فندەگولە
فیسقەگوله٬ باڵندەیەکی گچکەیه٬ فیڕتەگولە
فنق شکاندن
مەبەس لە چەقەنەلێدانییە
فنقچە
(ئەردە.): گۆپکە
فنووش
(هەو.):کەسێکە لووتی کورت بێ
فنک
(ڕەوا.):گندۆرێکە بەڕەنگ نەبووبێ کە چی ناوەکەی گەیشتبێ.کۆنە شارێکی کوردانە لە مێژوودا ناوی لە مێژوودا ناوی زیندووە و بەشاری قارەمانان ناودەبرێ و قەڵاتێکی سەختیشی تێدایە
فنکەفنک
فینکەفینک٬فینگەفینگ