تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فند
(دزە.): شەمچه٬لێ خرێنه٬ مۆم٬ (گەرمێن) رستەیەکە لە دەزوو و میوی وەکوو مۆم (شەم.) دەیسووتێنن٬ لە بەزو شەمێ دروست دەکرێ هی بەزی دەکەنە مۆم و هی شەمێ٬ کە دەکهنە فند٬ فندک لەناوی ویدا دەزووی با دراوی تێدایە و بە ئاگر دەکرێ
فند
(باک.): شەم٬ مۆم
فنداشەمال
(باک.): ناوی چیرۆکێکی کرمانجییە
فندانک
(باک.): شەمدان٬ مۆمدان
فندق
(دزە.): بە هەموو چتێکی چکۆڵە و جووان دەڵێن فندق. (خۆ.) جوورە قۆچەقانیەکە لە کارتەی چناری کەوانەیەکی دروست دەکەن و ژێیەکی دوو قەدی لە هەردووک سەرەکانی قاییم دەکەن پەڕۆیەک یا هەمبانەیەکی لە نێوەڕاستی ژێیەکاندا وەکوو قۆچەقانی لێ دەکەن بێ لاسک هەرسەرەی لە نێوقەدی ژێیەکی دەخەن ئەوسا ووردە بەرد یا گرمۆڵەی قوڕی ووشک لە نێوی دەنێن ڕایدەکێشن و دەیهاوێژن زۆر دوور دەڕوا و زۆر بەهێز و ئەنگێوەیە. (موک.) بەری دارێکییە ٬ (باک.): بندەق٬ وەکوو پستە وایە بە سووێر کراوی دەخورێ
فندق شکاندن
چەقەلێدان٬ بەقامکی هەردووک دەستان چەقەنەلێدان.
فندک
(شکا.):شەمچە٬ لێخڕێنە. زەویەکە لە بۆتانێدا. (باک.): مۆم شەم
فندەگولە
فیسقەگوله٬ باڵندەیەکی گچکەیه٬ فیڕتەگولە
دارەفندق
کفندز
کەسێکە گۆڕی مردووان هەڵبداتەوە بۆ دزینی کفنەکەی
کەڵەفندە
باڵندەیێکی زۆر گچکەیە ڕەنگی بۆرێکە بە قاوەیی دەڕوانێ دوو جوورە دەنگی هەیە هەر لە ناو پەرژینی باخچاندا دەژی
نافند
(باک.): ناوەند٬ تۆقی سەری٬ ناوچە