تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



غیرەت
ئازایی٬ پیاگەتی٬ خرووک
دەغیلە
داخڵی، چتێکە لە ناو مێز و سندوقاندا پارەی تێدەکرێ. خەوش و خاڵ و شتێکە تێکەڵ بە چتێکی تر بووبێ، ئەم رۆنە –ی تێدایە: واتە غەشی تێدایە
سۆغین(زا)
ئەنجامی کار.
لۆغیین
(باک.): گیایەکە
واغین
(کە.): وازیی گووێزی٬ گەمەی گووێزێتی٬ گوێزین
بورغی
بورغوو، پێچ، بزمارێکە لەنووکییەوە تا نێوەڕاستی یا تا سەری پێچپێچ بێ
تەوغی(موک)
لەکاتی جگێنێدا بەکار دەبرێت
ساغی
ڕاستی٬بێ فڕوفێڵی٬ ساخی٬ بێ کەڵ و کۆمی چت.نەخۆش نەبوونی گیاندار
قامیشی چیغی
کوولەکەباڵقەباغی
کوولەکەیەکی ملدرێژە نماوەکەی دەردێنن چتی تێدەکەن.