تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عا
ووشەییکه کار و بەرخی پێدەگێڕنەوه لە بنچینەدا: ها و حایه.
بێ عار
کەسێکە لە هیچ چتێک پەند وەرنەگرێت._ی: پەند وەرنەگرتن
عابازدوون
عاجباتی
چتێکه مایەی سەرسووڕمانی بێ، لە عجیبو عجائب وەرگیراوه.
عاذاو
لە عذاب وەرگیراوه.
عار
نەنگ، تەشک، بە کوردی (حار)ه.
عاردان (سوور. ، خۆ.)
زۆرەوانی، له بنچینه حەرددان، حارددان، ئارددان.
عارنان
چاو ترسان و تەمبێ بوون.
عارەب قۆزی
گیایەکه پێنج شەش قۆڵێ هەیه بەزەویدا پان دەبێتەوه بەرو پشت و کەناری گەڵایەکانی تووکدار و دڕواوییه ڕەنگی گەڵایەکانیشی شینێکی سپی پاته نێرتکەکەشی تا دوو بست بڵند دەبێ و گوڵێکی ڕەنگ شینی تۆپی بەسەرەوەیه.
عارەق
عارەق دەردان
ئارەقدەردان.
عارەق فرۆش
عارەق کرتن
عارەق کردن
عارەقخۆر
عارەقه
ئارەقه، خووەی.
عازەبه
وورده برینێکی نێرتک داره لە ڕووی گەوره کچ و کوڕان دێت.
عاست
حاست، ئاست، ڕاست، حەن، بارە، لەباره، لەڕاست.