تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وشە٬وتە
دەعبایەکە لە تیرەی پڵنگییه٬ کلکی بستێک درێژە٬ کوڕەبەشە
وورشە
بەردە ت راویلکە
وورێشە
ووششە
کیفە ٬ دەنگی ماری لە کاتی شەڕێدا. –کردن: ووشاندن٬ کیفاندن٬ شۆر
ووشە
ووته٬ وتە. – بەزاری کوتن: ئاخۆتن
وولۆشە
(هەورا.): بڕوێش
وێشە
(هەورا.): مێشه٬ خۆپەتی
وەشە
وش٬ بۆ دەرکردنی کەرێ بە کار دەبرێ٬ بۆ لادانی کەرێ لە چتێک یا لە شوێنێک. (دەر.): وەچە
پاخوەشە(ئەردە)
پێخوست، پاشێل، زەوییەکی تەڕە، کە له بەر زۆر پێخواستکرانی ووشک بووبێتەوە
پاشماشە(ڕۆژ)
چەخماخەی چەکانە، پارچەیێکە لە تفەنگ، کە فیشەکی پێ فڕێ دەدرێ
پاشەکشە
پرشە
بریسکانەوەی شتی بە شەوق وەک ئەستێرەو مانگ و ڕۆژو گەلێ چتی تر. پڕشنگ
پشتەڕێشە(ئەردە)
برینداری پشتی ووڵاخ بەهۆی بارەوە یا سووارییەوە
پڕووشە
سەرەتای بەفرانبارینێیە، کە کلووکلوو لە سەرەخۆ دەبارێ. پڕووش. تووکە، پرووکە._کردن: بەفر دەستی بە بارینێ کردووە، کلووکلوو هاتنە خوارێ. (ڕۆژ) ڕق، قین، پشم و کینی زۆر، بەدەم ڕقەوە جنێودان
پڕپیشە
پیشەدار، خاوەند کارێکی زۆر
پۆشە(ئەردە)
پێشە(زەن.، هەورا.، جا.، ڕۆژ)
ئێسک. لای پێشەوەی لەشی گیان لەبەران. پێشەڵ، نیاوە. چەقالە، ناووک، ناوکی ڕەقی میوەیە. ناوکە، جنجنک. (ئەردە) ئێسک، سقان، پڵان. کار، فەرمان، ئیش