تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەمشەمە
چەکچەکیله، شەمشەمەکووێرە.
شەمشەمەکووێرە
چەکچەکیله.
شەمشەمەکووێرە
(ژەن.) مێژونک، چەکچەکیله، باڵندەیەکە زگ و زادەکا و لاقی بە باڵەکانبەوەتی.
شەهنامەشەهیدا
چامەیێکی جیرگەرخووێنییە لە بەرگی یەکەمی دیوانەیەکدا چاپکراوه.
شەووشەپک (باک.)
شەوونیوەشەو
جوورە گۆرانیێکی کوردییه.
شەپشەپان (ئەردە.)
شەپڵی شۆپێن. بەدەستی بە سێو و تۆپی لاستیک یا چتێکی تر لە هەودا گەمە کردن.
شەپەشەپ (دزه.)
قسەیەکە هەر منگەمنگی لێوەبێ. شڵپەشڵپ، خشەخش، دەنگی دروداوێنی شۆڕ، کە تەڕبوونی و له ‌زەوی بخشێ، شەپشەپان.
شەڤشەفۆک (باک.)
چەکچەکیلکه.
شەکاوشەک
شەکواشک.
شەکشەکان
لەرەلەرەی چت بەدەم باوه.
شەکواشەک (ئەرده.)
شەکەشەک
دەنگی دڕوو و داوێنێکی دڕاوە، کە تەکەتەکی بێ، چەکەچەک، شەکوشۆک.
عەشەمات
حەشا‌مات، مرۆی زۆر گرد و کۆبووەوه.
فشەفش
(کە.):-کردنەوە:بەکەسێکی (هەورا.): ڵکوتن. دەنگی لووتییه٬بۆ دەنگی چتێکیش بە کاردەبرێ بە دەم باو هەواوەی.فشەی یەک لەدووای یەکتری
فشەوەبوون
(کە.):لە خۆ بایی بوون
فشەکردن
بریتییە لە خۆ هەڵکێشان٬ گاڵتەو گەپکردن.دەرچوونی دەنگ بە فشەوە لە چتێک
فشەکڵاوتە
(هەورا.): چوڕڕە پۆپنە٬ چنگەڵە٬ شووان هەڵخەڵەتێنە٬ شووانخەڵەتێنە٬ باڵندەیێکە لە چۆلەکە گەورەترە بۆرکار و کڵاوونە (پۆپنە)٬ بەزۆری لەسەر ڕێگایان دەنیشێ و هەڵدەفڕێتەوە زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە گۆشتی دەخورێت
فشەڵ
فشۆڵ٬زەوی خاوو خاک ڕزیو٬ (کە.):سستەک٬ بۆ هەمووچتێکی فشۆڵ بەکاردەبرێ
فنداشەمال
(باک.): ناوی چیرۆکێکی کرمانجییە